Channel: 👬هاوڕێکەم
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
قال الحسَن بن صالحٍ - رحمه الله -: "إن الناسَ لَيحتاجون إلى هذا العِلم في دِينهم، كما يحتاجون إلى الطَّعام والشَّراب في دنياهم"؛ سنن الدارمي
حەسەنی:کوڕی ساڵح ئەفەرموێ:" بەبێگومان خەڵکی پێویستیان بەم زانستە هەیە بۆ دینیان، هەروەکو چۆن پێویستیان بە خواردن و خواردنەوە هەیە لە دونیایاندا"
#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
حەسەنی:کوڕی ساڵح ئەفەرموێ:" بەبێگومان خەڵکی پێویستیان بەم زانستە هەیە بۆ دینیان، هەروەکو چۆن پێویستیان بە خواردن و خواردنەوە هەیە لە دونیایاندا"
#طالب_العلم
https://hottg.com/Musajalel
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

ـ پایەکانی ئیمانم بۆ بژمێرە؟
+باوڕبون بە شەهیدان.
ـ خوا ناوی چیە؟
+ناوی پێغەمبەرە.
ئەمانەی سەرەوە پرسیاری من و وەڵامی دوو لەو منداڵانەیە کە تەمەنیان سەروو ١٠ ساڵانە کە دێن بۆ خولی هاوینە.
بەڕاستی عەیبە بۆت ئەی باوک ئەمە حاڵی منداڵەکەت بێت، بەڕاستی ئابرووچونە ڕۆژێ دانەنیشتی و پرسیاری لێ بکەی دەربارەی دینەکەی، فێری بکەی، فێرکردنی ئەم بابەتانە لەپێشترە لە کڕینی جلوبەرگی جەژن بۆیان، لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان، لە کڕینی ئێکسبۆکس و پایسکیل و مۆبایل.
پەیامبەر ﷺ فەرمویەتی "پیاو شوانە بەسەر ماڵ و مناڵەکەیەوە ، وە پرسیاری لێ ئەکرێ لەسەریان" باشە ڕۆژی دوایی چۆن وەڵامی ەروەردگار ئەدەیتەوە کە پرسیارت لێ بکا؟
ئەڵێی ئینتەرنێتم بۆی دانابوو و مۆبایلم بۆی کڕیبو لە هیچی کەم نەبو؟
منداڵەکەت گەر هەمو شتی هەبێ، خوای نەبێ، هیچی نیە. بەڵام هیچی نەبێ تەنها خوای هەبێ هەموو شتی هەیە.
﴿یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ قُوۤا۟ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِیكُمۡ نَارࣰا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَیۡهَا مَلَـٰۤىِٕكَةٌ غِلَاظࣱ شِدَادࣱ لَّا یَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَاۤ أَمَرَهُمۡ وَیَفۡعَلُونَ مَا یُؤۡمَرُونَ﴾ [التحريم ٦]
ئهی ئهو کاسانهی که باوهڕتان هێناوه خۆتان و کهسوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووتهمهنیهکهی خهڵکی و بهرده، سهرپهرشتیاری ئهو دۆزهخ و ئاگره، جۆره فریشتهیهکن که زۆر دڵڕهق و توندو تیژن، نافهرمانی خوا ناکهن له هیچ شتێکدا که فهرمانیان پێ بدات و ههرچی فهرمانێکیان پێ بدرێت ئهنجامی دهدهن.

YouTube
بە چ نوسەرێ سەرسامی؟
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
جەژنتان پیرۆز
https://hottg.com/Musajalel
https://hottg.com/Musajalel
کۆرسی دیزاین و مۆنتاژ بە مۆبایل(ئەندرۆید)
بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ ئاستی سەرەتا
کۆرسەکە دەگوترێتەوە لەلایەن:
(احمد برهان)
بە ئەزموونی پێنج ساڵ کارکردن
لەبواری دیزاین و مۆنتاژ
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە یان نامە بنێرە بۆئەم ژمارەیە:
07515104617
داخیلی کەناڵی کۆرسەکە ببە لە تیلیگرام بۆ زانینی ئاگاداریەکان
https://hottg.com/mobile_design9
فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfjOYsQ-25zSVNeEnA88eEKN97vwMumoIr-Aami6f3UYCrs9w/viewform?usp=sf_link
بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ ئاستی سەرەتا
کۆرسەکە دەگوترێتەوە لەلایەن:
(احمد برهان)
بە ئەزموونی پێنج ساڵ کارکردن
لەبواری دیزاین و مۆنتاژ
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە یان نامە بنێرە بۆئەم ژمارەیە:
07515104617
داخیلی کەناڵی کۆرسەکە ببە لە تیلیگرام بۆ زانینی ئاگاداریەکان
https://hottg.com/mobile_design9
فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfjOYsQ-25zSVNeEnA88eEKN97vwMumoIr-Aami6f3UYCrs9w/viewform?usp=sf_link
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
وایزانی ڕادیۆیە..!
▫ابن جەوزی ئەفەرموێ :
"لە سەلەف کەسانێک هەبوون گەر بۆیان دەربکەوتایە لەبابەتێک هەڵەیان کردووە نەئەوەستان هەتا ئەو کاتەی هەڵەکەی خۆیان ئاشکرا ئەکرد و ئەو کەسەیان ئاگادار ئەکردەوە کە فەتوا هەڵەکەی بۆ درابوو"
▫لە عیزی کوڕی عبد السلام گێڕدراوەتەوە جارێکیان فەتوایەکی داوە بۆ کەسێک، پاشان بۆی دەرکەوتوە بە هەڵە فەتواکەی داوە، چووە بۆ بازاڕ هاواری کردوە هەرکەسێ بەمشێوەیە فەتوای بۆداون لە ڕابردوو ئەوە هەڵەی کردووە و بەقسەی مەکەن.
▫جارێکی تر یەحیای کوڕی قەطان حەدیسێکی گێڕایەوە، عەفانی کوڕی موسلیم وتی وانیە بەهەڵە حەدیسەکەت گێڕایەوە، بۆ بەیانی یەحیای کوڕی قەطان هاتەوە و بە خەڵکەکەی وت من هەڵە بووم قسە قسەی عەفانی کوڕی موسلیم بوو.
▫بەڕاستی خەریکی موستەڵەحی"وایزانی ڕادیۆیە" بۆ گاڵتە پێکردن بە مامۆستایانی ئاینی بەکار ئەهێنرێ و گاڵتەیان پێ ئەکرێت هەروەکو لەچەن جێیەک بینیومە و زۆر دڵمی گران کرد، چونکە ئەم کارە وا لە کۆمەڵگا ئەکا ئیتر ئەگەر هەڵەشیان کرد لەڕویان نەیات پەشیمان ببنەوە چونکە گاڵتەیان پێ ئەکرێ و پێیان ئەوترێ ئەمیش"وایزانی ڕادیۆیە".
کە بەڕاستی کەسێک دان بەهەڵەیەکی خۆیدا بنێت و پەشیمان بێتەوە، ئەمە ئەوپەڕی مرۆڤایەتی و ئیسلامی و ئامانەتپارێزی و ڕاستگۆییە.
پێویستە ڕێزی لێ بگرین نەک گاڵتەی پێ بکەین، پێویستە بەگەورەی بگرین نەک بە بچوک، پێویستە خۆشمان بوێت نەم ڕق.
▫بگرە خوای پەروەردگار لە وەسفی ئەو کەسانە ئەفەرموێ "“وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا ”[آل عمران:135]
ئەو کەسانەی کە کارێکی هەڵەیان کردووە یان ستەمێکیان لەخۆیان کردوە یەکسەر بەدوای ئەوە یادی خوا ئەکەن و خوای بیر ئەکەوێتەوە و داوای لێخۆشبونی لێ ئەکەن لە تاوانەکەیان، جا کێ هەیە خۆشبێ لە تاوانەکان جگە لە پەروەردگار، ئا ئەوانە سیفەتی هەرە باشیان ئەوەیە سوور نین لەسەر هەڵەکەیان.
▫پەیامبەر ﷺ ئەفەرموێ "هەرکەس تەوبە بکات لە هەڵەیەک کە کردویەتی و بگەڕێتەوە وەکو ئەوەیە هەڵەکەی نەکردبێت".
▫وە لە فەرمودەکەی بوخاری هاتوە کە ئەفەرموێ ” فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ ثُمَّ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ “ بەبێگومان بەندە ئەگەر ئیعترافی کردو دانی نا بەهەڵەیەک کە کردویەتی و تەوبەی کرد خوا تەوبەکەی لێ وەرەئەگرێ.
▫ئەی هەر ئیمامی عومەر نەبو لەسەر میمبەر هەڵەی کرد و ئافڕەتێک هەڵسایەوە وتی ئەی عومەر هەڵەت کرد خوای گەورە وا ئەفەرموێ و تۆش ئاوا ئەڵێی، ئیمامی عومەر چوەوە سەر میمبەرەکەی و وتی من پێشتر ئاوام وت هەڵەم کردو بابەتەکە ئاوایە.
▫بەڕاستی ئەم گاڵتەپێکردنە هیچ لەجێی خۆی نیە چونکە پەیامبەرﷺ ئەفەرموێ: هەمو نەوەی ئادەم هەڵەئەکەن، بەڵام باشترینی هەڵەکارەکان ئەوانەن تەوبە ئەکەن و پەشیمان ئەبنەوە لە هەڵەکەیان".
بۆیە هیچ کەسێک نیە هەڵە نەکات ، وە باشترین شتێکیش لە کاتی هەڵە ئەنجامی بدا پەشیمانبونەوەیە بۆیە هەرکەسێک بە تەوبەکار بڵێ "وایزانی ڕادیۆیە" بەڕاستی تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە پێچەوانەی فەرمودەی پەیامبەر و وتەی پەروەردگار قسەی کردوە و پێویستە لەخوا بترسێ و بگەڕێتەوە بۆلای پەروەردگار و داوای لێخۆشبونی لێبکات.
ئەمیش وایزانی ڕادیۆیە..!
#موسی_جلیل

ژیار بۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هەولێر
هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بۆ ئەکادیمیایەکانی:
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر داخلی ئەم کەناڵەی خوارەوە ببن👇👇
https://hottg.com/zhyar_erbil

بەشداریکردن بۆ هەمووانە و بۆ ناونوسین فۆڕمی بەشداریکردن پڕبکەوە.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScdpKBOLO4y6bmQShmPKOrlMrTYyGQYtZYMN_O-V88whMDG7A/viewform?usp=sf_link
لینکی کەناڵی تیلیگرامی وانەکان:
https://hottg.com/xula_onlaynakan
♦داوات لێ ئەکەم بەژداربی و خۆت بێبەش نەکەی، بەڕاستی گرنگترین خولە بۆ حاڵی ئێستای ئوممەت.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScdpKBOLO4y6bmQShmPKOrlMrTYyGQYtZYMN_O-V88whMDG7A/viewform?usp=sf_link
لینکی کەناڵی تیلیگرامی وانەکان:
https://hottg.com/xula_onlaynakan
♦داوات لێ ئەکەم بەژداربی و خۆت بێبەش نەکەی، بەڕاستی گرنگترین خولە بۆ حاڵی ئێستای ئوممەت.
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
لەوەیە ژیانت بگۆڕێت
خێراکە بەیانی چاوپێکەوتنە
ژیار بۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هەولێر
هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بۆ ئەکادیمیایەکانی:
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر داخلی ئەم کەناڵەی خوارەوە ببن👇👇
https://hottg.com/zhyar_erbil
♦بەبڵاوکردنەوەی لە خێرەکەی بەژداربە

بەڕاستی ئەوەی نەفسەکان پڕدەکات لە خۆشحاڵی،
دڵەکان شاد دەکات و پڕ نووری دەکات،
وە دەبێتە دڕک لەگەرووی بێباوەڕ و مونافیقان،
ئەوەیە کاتێک دەبینی خەڵک ڕوودەکات لە کورسیەکانی خوێندنی زانستە شەرعیەکان.
وە گەڕانیانە بەدوای ڕێگای ڕاست و بەرەو خوداچوون.
کاتێک دەبینی دەرسەکان دانراون و قوتابیان بەڕێزەوە دانیشتون لەبەردەم مامۆستاکانیان، کتێبەکانیان لەژێردەستەو قەڵەمەکانیان ئامادەیە بۆ نوسینەوەی سوودەکان.
تاوەکو ئەم دیمەن و مەجلیسانە ببینین و بوونیان هەبێت، ئەوا هێشتان خێر لەو ئوممەتەدا ماوە...

چەند جار هەبووە کچێک لە ڕۆژی مارەبڕینەکەی ،عابا و لەچکەکەی فڕێدا و ماکیاژی کرد (بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەند جار هەبووە گەنجێک لەڕۆژی دەرچونەکەی خۆی خستە ناو هەموو مەعصیەتێکی پەروەردگار (بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەند جار هەبووە دایک و باوکێک هەموو سنورەکانی خوایان شکاند کە منداڵەکەیان لە ڕۆژێکی تایبەت بوو(بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەندان جاری تر هەبوو...!
کە ئەو ڕۆژە خۆشانەش ناخۆشیان بەدوا هات ، دەستەکان بەرزکرانەوە و هاواری خواکرا .. بێ ئاگا لەوەی پێغەمبەری خوا️ ﷺ چەندان هەزار ساڵ لەمەوبەر لە بەشێکی حەدیسێکی یەکجار عەزیمیدا هاتووە کە ئامۆژگاری إبن عباسی ئەکرد پێی فەرموو :
(تَعرَّفْ إلى اللهِ في الرَّخاء يَعْرِفْك في الشِّدَّةِ)
خودات بیربێ و لەگەڵ خودابە لە ڕۆژە خۆشەکان، خوداش له ڕۆژە سەختەکان لەگەڵت دەبێت !
قەناعەتم وایە :
وەک چۆن ئەڵێن وەفای مرۆڤەکان لەگەڵ یەکدی
لە ڕۆژە ناخۆشەکان بەدیاردەکەوێت ، وەفا و
ڕێزی تۆش بەرامبەر بە خودا و ڕێژەی بە
گەورەدانانی پەروەردگار و سنورەکانی خودا
لە دڵی تۆدا لە خۆشیەکان بەدیاردەکەوێت!

مژدە مژدە
بۆ ئارەزوومەندانی فێربونی زمانی عەرەبی.
ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، لقی هەولێر - هەڵدەستێ بە ناو تۆماركردن بۆ ئەکادیمیای فێربوونی زمانی عەرەبی بۆ ساڵی 2023 – 2024
بۆ ناو تۆماركردن ئهم فۆڕمهی خواره پڕ بكهوه:
https://forms.gle/eXeG9wKNtUiKJb1k7

Forwarded from سیمینارەکانی ژیار - لقی هەولێر
ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز:
بیلال عبدالله
لەژێر ناونیشانی:
گەردوون لە هیچەوە!
سیمینارەکە بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژی پێنجشەممە 14\9\2023
کات: 04:00ی دوای عەسر
بەشداریکردن بۆ هەمووانە
بیلال عبدالله
لەژێر ناونیشانی:
گەردوون لە هیچەوە!
سیمینارەکە بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژی پێنجشەممە 14\9\2023
کات: 04:00ی دوای عەسر
بەشداریکردن بۆ هەمووانە
Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)
كردنەوەی ئەكادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەكان بە شێوازی ئۆنلاین.!
لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بەکردنەوەی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعیەکان بەشێوازی ئۆنڵاین.
وانەکانی ئەکادیمیا/
ساڵی یەکەم:
الفقه ـ العقیدة ـ التجويد ـ مصطلح الحديث
ساڵی دووەم:
علوم القران ـ التفسیر ـ الفقە ـ السیرة النبوية
تێبینی:
-تاقیکردنەوەی کۆتایی لەبینای ژیاری لقی هەولێر ئەنجامدەدرێ و ئۆنڵاین نیە.
-وانەکان هەفتەی دوو ڕۆژ دەبن لەکاتی شەودا لەڕێگەی بەرنامەی زووم.
-وانەکان دەستپێدەکات لە بەرواری: 1\10\2023.
فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScT-va0goYPQYilp745aX53CWQLF_h3rA9b_HOhmsnqksAkAQ/viewform?usp=sf_link
وانەکان لەم کەناڵەی تیلیگرام دادەنرێ:
https://hottg.com/+TUO_SQUFfGVhNTUy

HTML Embed Code: