TG Telegram Group & Channel
👬هاوڕێکەم | United States America (US)
Create: Update:

وایزانی ڕادیۆیە..!

ابن جەوزی ئەفەرموێ :
"لە سەلەف کەسانێک هەبوون گەر بۆیان دەربکەوتایە لەبابەتێک هەڵەیان کردووە نەئەوەستان هەتا ئەو کاتەی هەڵەکەی خۆیان ئاشکرا ئەکرد و ئەو کەسەیان ئاگادار ئەکردەوە کە فەتوا هەڵەکەی بۆ درابوو"

لە عیزی کوڕی عبد السلام گێڕدراوەتەوە جارێکیان فەتوایەکی داوە بۆ کەسێک، پاشان بۆی دەرکەوتوە بە هەڵە فەتواکەی داوە، چووە بۆ بازاڕ هاواری کردوە هەرکەسێ بەمشێوەیە فەتوای بۆداون لە ڕابردوو ئەوە هەڵەی کردووە و بەقسەی مەکەن.

جارێکی تر یەحیای کوڕی قەطان حەدیسێکی گێڕایەوە، عەفانی کوڕی موسلیم وتی وانیە بەهەڵە حەدیسەکەت گێڕایەوە، بۆ بەیانی یەحیای کوڕی قەطان هاتەوە و بە خەڵکەکەی وت من هەڵە بووم قسە قسەی عەفانی کوڕی موسلیم بوو.

بەڕاستی خەریکی موستەڵەحی"وایزانی ڕادیۆیە" بۆ گاڵتە پێکردن بە مامۆستایانی ئاینی بەکار ئەهێنرێ و گاڵتەیان پێ ئەکرێت هەروەکو لەچەن جێیەک بینیومە و زۆر دڵمی گران کرد، چونکە ئەم کارە وا لە کۆمەڵگا ئەکا ئیتر ئەگەر هەڵەشیان کرد لەڕویان نەیات پەشیمان ببنەوە چونکە گاڵتەیان پێ ئەکرێ و پێیان ئەوترێ ئەمیش"وایزانی ڕادیۆیە".

کە بەڕاستی کەسێک دان بەهەڵەیەکی خۆیدا بنێت و پەشیمان بێتەوە، ئەمە ئەوپەڕی مرۆڤایەتی و ئیسلامی و ئامانەتپارێزی و ڕاستگۆییە.
پێویستە ڕێزی لێ بگرین نەک گاڵتەی پێ بکەین، پێویستە بەگەورەی بگرین نەک بە بچوک، پێویستە خۆشمان بوێت نەم ڕق.

بگرە خوای پەروەردگار لە وەسفی ئەو کەسانە ئەفەرموێ "“وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا ”[آل عمران:135]
ئەو کەسانەی کە کارێکی هەڵەیان کردووە یان ستەمێکیان لەخۆیان کردوە یەکسەر بەدوای ئەوە یادی خوا ئەکەن و خوای بیر ئەکەوێتەوە و داوای لێخۆشبونی لێ ئەکەن لە تاوانەکەیان، جا کێ هەیە خۆشبێ لە تاوانەکان جگە لە پەروەردگار، ئا ئەوانە سیفەتی هەرە باشیان ئەوەیە سوور نین لەسەر هەڵەکەیان.

پەیامبەر ﷺ ئەفەرموێ "هەرکەس تەوبە بکات لە هەڵەیەک کە کردویەتی و بگەڕێتەوە وەکو ئەوەیە هەڵەکەی نەکردبێت".

وە لە فەرمودەکەی بوخاری هاتوە کە ئەفەرموێ  ” فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ ثُمَّ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ “ بەبێگومان بەندە ئەگەر ئیعترافی کردو دانی نا بەهەڵەیەک کە کردویەتی و تەوبەی کرد خوا تەوبەکەی لێ وەرەئەگرێ.

ئەی هەر ئیمامی عومەر نەبو لەسەر میمبەر هەڵەی کرد و ئافڕەتێک هەڵسایەوە وتی ئەی عومەر هەڵەت کرد خوای گەورە وا ئەفەرموێ و تۆش ئاوا ئەڵێی، ئیمامی عومەر چوەوە سەر میمبەرەکەی و وتی من پێشتر ئاوام وت هەڵەم کردو بابەتەکە ئاوایە.

بەڕاستی ئەم گاڵتەپێکردنە هیچ لەجێی خۆی نیە چونکە پەیامبەرﷺ ئەفەرموێ: هەمو نەوەی ئادەم هەڵەئەکەن، بەڵام باشترینی هەڵەکارەکان ئەوانەن تەوبە ئەکەن و پەشیمان ئەبنەوە لە هەڵەکەیان".
بۆیە هیچ کەسێک نیە هەڵە نەکات ، وە باشترین شتێکیش لە کاتی هەڵە ئەنجامی بدا پەشیمانبونەوەیە بۆیە هەرکەسێک بە تەوبەکار بڵێ "وایزانی ڕادیۆیە" بەڕاستی تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە پێچەوانەی فەرمودەی پەیامبەر و وتەی پەروەردگار قسەی کردوە و پێویستە لەخوا بترسێ و بگەڕێتەوە بۆلای پەروەردگار و داوای لێخۆشبونی لێبکات.

ئەمیش وایزانی ڕادیۆیە..!
#موسی_جلیل
https://hottg.com/Musajalel

Forwarded from موسى جليل : Musa Jalel (موسى جليل musa jalel)

>>Click here to continue<<

👬هاوڕێکەم

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)