ـ پایەکانی ئیمانم بۆ بژمێرە؟
+باوڕبون بە شەهیدان.
ـ خوا ناوی چیە؟
+ناوی پێغەمبەرە.
ئەمانەی سەرەوە پرسیاری من و وەڵامی دوو لەو منداڵانەیە کە تەمەنیان سەروو ١٠ ساڵانە کە دێن بۆ خولی هاوینە.
بەڕاستی عەیبە بۆت ئەی باوک ئەمە حاڵی منداڵەکەت بێت، بەڕاستی ئابرووچونە ڕۆژێ دانەنیشتی و پرسیاری لێ بکەی دەربارەی دینەکەی، فێری بکەی، فێرکردنی ئەم بابەتانە لەپێشترە لە کڕینی جلوبەرگی جەژن بۆیان، لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان، لە کڕینی ئێکسبۆکس و پایسکیل و مۆبایل.
پەیامبەر ﷺ فەرمویەتی "پیاو شوانە بەسەر ماڵ و مناڵەکەیەوە ، وە پرسیاری لێ ئەکرێ لەسەریان" باشە ڕۆژی دوایی چۆن وەڵامی ەروەردگار ئەدەیتەوە کە پرسیارت لێ بکا؟
ئەڵێی ئینتەرنێتم بۆی دانابوو و مۆبایلم بۆی کڕیبو لە هیچی کەم نەبو؟
منداڵەکەت گەر هەمو شتی هەبێ، خوای نەبێ، هیچی نیە. بەڵام هیچی نەبێ تەنها خوای هەبێ هەموو شتی هەیە.
﴿یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ قُوۤا۟ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِیكُمۡ نَارࣰا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَیۡهَا مَلَـٰۤىِٕكَةٌ غِلَاظࣱ شِدَادࣱ لَّا یَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَاۤ أَمَرَهُمۡ وَیَفۡعَلُونَ مَا یُؤۡمَرُونَ﴾ [التحريم ٦]
ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
https://hottg.com/Musajalel
>>Click here to continue<<