چەند جار هەبووە کچێک لە ڕۆژی مارەبڕینەکەی ،عابا و لەچکەکەی فڕێدا و ماکیاژی کرد (بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەند جار هەبووە گەنجێک لەڕۆژی دەرچونەکەی خۆی خستە ناو هەموو مەعصیەتێکی پەروەردگار (بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەند جار هەبووە دایک و باوکێک هەموو سنورەکانی خوایان شکاند کە منداڵەکەیان لە ڕۆژێکی تایبەت بوو(بەناوی ئەوەی یەک جارە و ڕۆژی خۆشی تەمەنیەتی)..
چەندان جاری تر هەبوو...!
کە ئەو ڕۆژە خۆشانەش ناخۆشیان بەدوا هات ، دەستەکان بەرزکرانەوە و هاواری خواکرا .. بێ ئاگا لەوەی پێغەمبەری خوا️ ﷺ چەندان هەزار ساڵ لەمەوبەر لە بەشێکی حەدیسێکی یەکجار عەزیمیدا هاتووە کە ئامۆژگاری إبن عباسی ئەکرد پێی فەرموو :
(تَعرَّفْ إلى اللهِ في الرَّخاء يَعْرِفْك في الشِّدَّةِ)
خودات بیربێ و لەگەڵ خودابە لە ڕۆژە خۆشەکان، خوداش له ڕۆژە سەختەکان لەگەڵت دەبێت !
قەناعەتم وایە :
وەک چۆن ئەڵێن وەفای مرۆڤەکان لەگەڵ یەکدی
لە ڕۆژە ناخۆشەکان بەدیاردەکەوێت ، وەفا و
ڕێزی تۆش بەرامبەر بە خودا و ڕێژەی بە
گەورەدانانی پەروەردگار و سنورەکانی خودا
لە دڵی تۆدا لە خۆشیەکان بەدیاردەکەوێت!
https://hottg.com/Musajalel
>>Click here to continue<<