دەربارەی قەرز نەدانەوە
✍ محمدی کوڕی جەحش"ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەفەرموێت: ((كُنَّا جُلُوسًا عِنْدَ رَسُولِ الهِ ﷺ فَرَفَعَ رَأْسَهُ إِلَى السَّمَاءِ، ثُمَّ وَضَعَ رَاحَتَهُ عَلَى جَبْهَتِهِ، ثُمَّ قَالَ: سُبْحَانَ اللهِ، مَاذَا نَزَلَ مِنَ التَّشْدِيدِ؟ )) ڕۆژێك لە خزمەتی پێغەمبەری خوا بووین ﷺ سەیرێکی ئاسمانی کرد و دوایی لەپی دەستی لەسەر نێوچاوانی خۆی دانا و فەرمووی: (پاکی و بێگەردی بۆ خوا چەندە بە توندی ئەم باسە دابەزیوە لە ئاسمانەوە!).
محمدی کوڕی جەحش دەفەرموێت: ئێمە هیچمان نەوت و بێدەنگ بووین ئەم ڕۆژە، بۆ بەیانی لە خزمەتیدا بووین وتمان: ئەی پێغەمبەری خوا دوێنێ شتێکی وات فەرموو، مەبەستت لەو توندییە چی بوو؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی: دەربارەی قەرز بوو! ((وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ )) سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە ((لَوْ أَنَّ رَجُلًا قُتِلَ فِي سَبِيلِ اللهِ)) ئەگەر پیاوێك بڕوات بۆ جیهاد و لە پێناوی خوا شەهید بێت، پاشان خوا بیهێنێتەوە دونیا و دووبارە شەهید بێت، دیسان خوا بیهێنێتەوە دونیا و شەهید بێت، لەبەر ئەوەی قەرزداره ناچێتە بەهەشت ((حَتَّى يُقْضَى عَنْهُ دَيْنُهُ)) هەتا قەرزەکەی بۆ دەدرێتەوە، چونکە ((يَغْفِرُ اللَّهُ لِلشَّهِيدِ كُلَّ ذَنْبٍ إلَّا الدَّيْنَ)) خوا لەهەموو هەڵەو کەموکورتی و گوناهێکی شەهید خۆش دەبێت تەنها قەرز نەبێت و قەرز لێخۆشبوونی نیە...
>>Click here to continue<<