دوێنێ کچێکی گەڕەکەکەمان،
کەوتە سەرەمەرگ
بردیانە نەخۆشخانەکەی ناوەڕاستی شار
دکتۆرەکان پێش مردنی
نەرمە هەوڵی ڕزگارکردنیان ئەدا
ئۆکسجینیان پێدا
دەرزییان لێدا
ئاویان لێ هەڵبەست
بەڵام هەر مرد!
من دەمزانی یەک تۆز خۆشەویستی،
لە جیاتی ئۆکسجین
یەک باوەشی میهرەبانی، لە جیاتی دەرزی
یەک تۆز گفتوگۆی خۆشەویستی، لە جیاتی ئاو
ئەوی دەژیاندەوە،
بەڵام کەسێك نەبوو پێی بدات:)
>>Click here to continue<<