ھەندێك کات پێم دەگوترێ نیگەران مەبە و بێتاقەت مەبە
منیش بەخۆم دەڵێم مەگەر نیگەرانم؟
یانی خۆشحاڵ نیم؟ بۆ بەو چاوەوە سەیرم دەکەن؟
لە کاتێکدا دەچمە بەردەم ئاوێنە خۆم دەبینم
لەبیرم نایەتەوە کە خۆشحاڵ بووم شێوەم چۆنبوو
ئایا ھەر ئاوھا زەعیف و بێ ڕەنگو ڕوو بوومە؟
ئیدی سەرنج دەدەمە چاوەکانی خۆم
چاوەکانم وەک جاران شتەکان نابینن
تەڵخ،لەوەشە ھەنێککات ھیچ نەبینم
تروسکایی چاوەکانم لەدەست داوە لەبری ئەوە
تاریکیەکی قوڵ شوێنی گرتۆتەوە
ھەڵبەت نیگەران مەبن
من لەگەڵ ئەم حاڵە تێکەڵ بووم و گەورە بوومە
وە نازانم پێویستم بەچیە
ڕەنگە خۆ کوشتنێک، ژەھر خواردنێک،
یان خۆھەڵدان لەسەر پردێک
>>Click here to continue<<