بێسودم لە قسەکردن
ئەنخنکێم کاتێک ئەمەوێ قسەبکەم
هیچم لەدەست نایەت جگە لە بێدەنگی
تەنانەت کاتێک پێویستە قسەبکەم بێدەنگم
شتێکی زۆر قورسە بتەوێ باسی ئەوەبکەی
کە لەناختایە لەکاتێکا ناتوانی بیکەیت
پێموایە ئەوە هەستێکی ئازار بەخشی کاتێ قسەیەکی دوورو درێژ هەیە تا بکرێت بەڵام لەجێی خۆیدا بنێژرێت
کاتەکان سەختن کە ئەتەوێت دەریان ببڕیت ئەوەی ئەیڵێم هەمووی قسەی بێمانایە
هێشتا کەس گوێی لە قسەکانی ناخم نەبووە
خۆشە ھاورێیەکی نزیکیشت ھەبێت
ھەموو قسەکانی ناختی بۆبکەی
بەبێ نیگەرانی و دڵەڕاوکێ
ھەرچی لە دڵتدا بوو بۆی باسکەی
کاتێکی زۆر تێپەڕیوە ئەمەوێ خۆم دەرخەم کە باشم
من باشم کورە فشەیە،هیچ نیە، هیچ نەبووە
تەنها بڕوام پێمەکە
>>Click here to continue<<