1.....1
ژمارە یەکی سەرەتا منم
یەکەکەی کۆتایش ھەر منم
من ژمارەی یەکەمم ئەوەی ھەنێکات ڕقم لە ھەموو خەڵکە و نامەوێ تێکەڵیان ببم
ھەرکەسێ ببینم حەزناکەم قسەی لەگەڵکەم، دەمەوێ دووربم لە ھەموویان تەنانەت خێزان و ھاوڕێکانیشم،
وە ژمارەی یەکی کۆتایش ھەر منم
ئەو کەسەی ھەمووانی خۆشەوێ بە منداڵ و گەنج و پیر لەگەڵ ھەمووان ھاوڕێ و دەمبەخەندەیە
ھەمووکات لەگەڵیانم لەکاتە ناخۆشەکان ئەگەر غەریبەیەکیش بێ ئامادەم قوربانی لەپێناوبدەم گەر پێویستی پێم بێت
ژمارەی یەکی سەرەتا منم، ئەوەی ھەمووشەوێکی دۆزەخێکە بۆ ئەوەی ھەموو شتێکی لەدەست داوە و پوچی تەواوی ژیان و بیرکردنەوە و داھاتووی تەنیوە
ئەوەی دەزانێت ژیان بێ ھودەیە و ھەمووکات خۆی ئەشارێتەوە
ژمارە یەکی کۆتایش ھەر منم، ئەوەی ئاواتی ماڵێکی بچوک لەگەڵ ئازیزێك لە داھاتودا ئەوی لە ژیان ھێشتۆتەوە، لەکەشێکی باراناوی و سەرمادا ئارامە وەك ئەوەی ھیچ خەمێکی نەبێ
ژمارە یەکی سەرەتا منم ئەوەی بیرکردنەوەکانی کوشندەن ئەوەی تەمەنی کەمە و ڕۆحێکی پیری ھەیە، ئەوەی ئەبێت ھەمووکەس لێی دوربێت چونکە خۆی کوژاوەتەوە و ناتوانێت ناخی ھیچ کەسێك ڕوناك کاتەوە
ژمارە یەکی کۆتاییش ھەر منم، ئەوەی بوومەتە قەڵا لە ژیانی ھەنێکەس و ھاودەمی دڵتەنگیانم
من کەسێکم، بەڵام کۆمەڵەیەکم لە کەس
لەیەك مێشک و یەک جەستە
من لایەنە باش و خراپەکەی ژیانمم'
>>Click here to continue<<