ڕێبازی ئەهلی سوننەت وجەماعەت لە تەوحیدی ناو وسیفاتەکانی خواداﷻ بریتیە لە:
چەسپاندن وئیمان بەوەی کە خوای گەورەﷻ داوێتیە پاڵ نەفسی خۆی لە ناو وسیفاتەکانیدا، بە بێ ئەوەی بشوبهێنرێت بە دروستکراوەکانی، وە نەفیکردنی ئەوەی نەفی کردووە لە نەفسی خۆی، وبەپاکڕاگرتنی لێیان، بەشێوەیەک کە لەکارنەخرێن -وئینکاری سیفاتە جێگیرەکانیش نەکرێن بە بیانووی بەپاکڕاگرتن وشوبهاندنی بە دروستکراوەکانی-.
بەڵگە: خوای گەورەﷻ دەفەرموێت: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) سورة الشورى: ١١
واتە: هیچ شتێک نیە لە وێنەى ئەو خوایە، نە لە زاتیدا، نە لە سیفاتیدا، نە لە کرداریدا، ئەویشە بیسەرى بینا، بە ئاگایە بە وتەى بەندەکانى، وبینایە بۆ کاروکرداریان.
فەرمایشتی (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ) بەرپەچدانەوەی شوبهاندن ولێلچواندنە.
فەرمایشتی (وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) بەرپەچدانەوەی لەکارخستن ونەفی کردنی ناو وسیفاتەکانە.☝️
>>Click here to continue<<