١١٥ـ ئایە قورئان خوێندن درستە بێ ئەوەی لێوت بجوولێنی؟
ابن رشد دەفەرمووێت :
(( ئیمام مالک پرسیار لێکراوە کەسێک لەناو نوێژ قورئان دەخوێنێ بەلام کەس گوێی لێ نییە و ئەویش گوێی لە خۆی نییە وە زمانی خۆی ناجوولێنیت ووتی : ئەمە خوێندنەوە نییە بەلکو خوێندنەوە ئەوەیە کە زمان بجولێت ))
البیان و التحصيل ج١ لاپەڕە ٤٩٠
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوە دەبێت ئیلا بە زمان بێت ، ئەگەر بخوێنێتەوە بە دڵ لەناو نوێژ دروست نییە و بۆی حساب ناکرێت ، وە زیکرەکانی تریش بە ھەمان شێوە دەبێت ئیلا زمان و لێوەکانی بجولێنێت ، چونکە وتەکان ناھێنە دی ئیلا بە جولانی زمان و لێو ))
مجموعة فتاوی ابن عثيمين ج١٣ لاپەڕە ١٥٦
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :(( ھیچ ڕێگری نییە سەیری قورئان بکەیت بێ ئەوەی بخوێنیتەوە بەلام بە خوێنەر حساب ناکرێت کە بە زمان دەردەبڕێت .....))
>>Click here to continue<<