٥٢١ـ لە فەرموودە هاتووە:(( هەرکەسێك ڕۆژو بەڕۆژووانێك بکاتەوە ئەوە پاداشتی ڕۆژووانەکەی بۆ دێت بێ ئەوە لەپاداشتی کەسی ڕۆژووان کەمببێتەوە)) ئایا ئەگەر تەنیا ئاو یان قەسپێکی پێبدەیت تا ڕۆژوەکەی بشکێنێت پاداشتەکەت بۆ دێت؟
و/ زانایان جیاوازیان هەیە.
هەیانە دەڵێت: مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە تۆ ڕۆژوی پێبشکێنیت ئەگەر بەکەمترین شتیش بێت وەك دەنکە قەسپێك ئەوە پاداشتەکەت بۆدێت.
وەهەندێك لەزانایان دەفەرموون: مەبەست پێی ئەوەیە کەتۆ کەسێكی ڕۆژووان تێر بکەیت بەشتێك کەسوودی پێبگەینێت برسیاتی نەمینێت ئینجا پاداشتەکەت بۆدێت.
بەڵام ئەوەی لەفەرموودەکە دیاردەکەوێت ئەگەر بێ و ڕۆژو بە ڕۆژوانێك بکەیتەوە تەنانەت بەقەسپێکیش ئەوە پاداشتی ڕۆژووانت بۆدێت.
بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤەکان سووربن لەسەر ئەوەی ڕۆژو بەڕۆژوانێك بکەنەوە بەپێی توانا، بەتایبەت ئەو بەڕۆژوانە کەفەقیرن و پێویستن گەر بەوان ببەخشی پاداشتەکەی گەورەترە.
مجموع فتاوی ورسائل العثیمین ۲۰/۹۳
>>Click here to continue<<