TG Telegram Group & Channel
وه‌ڵامه‌كان | United States America (US)
Create: Update:

پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان

١. حوکمى شەشەڵان

ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .

٢. پاداشتى

پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت و پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌ووال بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ساڵه‌كه‌ هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت.

٣. حیکمەت و سووده‌كانی

أ. شەشەڵان  لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .
ب. کەموکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات  .
ج. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە.

٤. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی

ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته ‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ یان به‌جیا جیا بگرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی ئاسانه‌ و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت ، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش .

٥. نییەت لە ڕۆژوی شەشەڵان

ڕۆژووی شەشەڵان بەستراوەتەوە بەڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بۆیە گەر کەسێک نیەت نەهێنێت لەشەودا و تەنها لە کاتى نیوەڕۆدا نیەت بهێنێ ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە بەڵام پاداشتى تەواوی بۆ نانوسرێت .

٦. قەرزی ڕەمەزان لە پێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان

ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە ، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە .

٧. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نییەت

دروست نییه‌ قه‌رزی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان به‌یه‌ك نییه‌ت بهێنرێت.

٨. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نییەت

دروسته‌ به‌یه‌ك نییه‌ت ڕۆژووی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ یاخود ڕۆژه‌سپییه‌كان بگیرێت له‌گه‌ڵ ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، ئومێد ده‌كرێت پاداشتی هه‌ردووكی ده‌ست بكه‌وێت.
-----------------------
ئەم لینکە بکەرەوە(٢٥) خاڵی گرنگ و بەسوود سەبارەت بە ئاداب و ئەحکام و حيكمەت و پاداشت و سوودی ڕۆژووی گرتنى مانگی شەووال کە ناسراوە بە (شەشەڵان) باس کراوە
👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-148

Forwarded from بەکورتى

>>Click here to continue<<

وه‌ڵامه‌كان

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)