هه‌ندێجار بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شه‌نگ ژیان ببینین پێویسته هیچ نه‌كه‌ین، ته‌نها و ته‌نها هێمن له ڕه‌نگه‌كانی ڕابمێنین، بێده‌نگ گوێ له گۆرانییه‌كانی بگرین، بێ جوڵه وه‌ك گه‌ڵایه‌ك خۆمان بده‌ینه ده‌ست شه‌ماڵه‌كانی، بهێڵین چیمه‌نه‌كانی شێ بده‌ن به ڕۆحمان، به‌شی سه‌رخه‌وێك سه‌ر بخه‌ینه سه‌ر ڕانی شه‌وه‌كانی تا چیرۆكی خۆیمان بۆ بگێڕێته‌وه، به‌یانیان بۆ ساتێك له په‌نجه‌ره كراوه‌كه‌وه گوێ له ده‌نگی چۆله‌كه‌كانی بگرین... هیچ مه‌كه ئازیزم، ته‌نها و ته‌نها ڕابمێنه، هه‌ندێجار هیچ نه‌كردن هونه‌ره...
#Bryar 🖤🥀
>>Click here to continue<<