TG Telegram Group Link
Channel: دێرینە شێعری کوردی
Back to Bottom
دێرینە شێعری کوردی
تاری گێسوت ڕا مه‌كێشه‌ چیته‌ تۆ به‌م كاره‌وه‌ چون بناغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تاره‌وه‌ ڕۆژی ڕووی خۆت دامه‌پۆشه‌ تۆ به‌ له‌یلی زولفه‌كه‌ت به‌س دڵی من كه‌ له‌ دووری خۆت به‌ كووره‌ی ناره‌وه‌ كه‌م به‌ به‌رقی جازبه‌ی چاوت بسووتێنه‌ دڵم ئه‌م ڕه‌وشته‌ عه‌یبه‌…
مەلا عەلی سەعدی ناسراوبە خەمین 
(لەدایکبووی ١٩٢١ لە سەقز) شاعیر و مامۆستایەکی ئایینییە کە لە بواری ئەدەب و کلتوردا خزمەتی بە زمانی کوردی کردووە.

مەلا عەلی سەعدی یەکێکە لەو ھۆزانەوانە کلاسیکەکانی کورد، لە ساڵی ١٣٠٠ کۆچی ھەتاوی لە گوندی سڵێمان کەنی ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لەدایک بووە. مەلا عەلی لە تەمەنی ٥ ساڵی لە نازی باوک و دایک بێ بەش دەبێ و لە تەمەنی ٧ ساڵی له گوندی کەس نەزان دەچێتە حوجرە و کتێبە باوەکانی سەردەم دەخوێنێت و پاشان لە حوجرەی مامۆستایان ئایینی و زانا وەک حاجی سەیف الدین خانی یۆرقوڵ، پلە و پایەکانی خوێندن و زانستی تەواو کرد.
پاش چەند ساڵ خزمەت لە ئاوایییەکانی سەقز وەک سونەتە، باژبڵاخ، زێویە، قۆزڵوو و ساڵی ١٣٦٢ کۆچی ھەتاوی لە گەڕەکی شانازی شاری سەقز ئەگیرسێتەوە و مزگەوتی سەلاحەدینی ئەییووبی دروست دەکات. ئەم شاعیرە کوردە لە زستانی ساڵی ١٣٦٣ کۆچی ھەتاوی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبێت و لە گەڕانەوەدا لە شاری تەورێز بۆ سەقز، لە شاری بۆکان دڵی لە لێدان کەوت و کۆچی‌دوایی دەکات و تەرمەکەی لە سەقز ئەسپەردەی خاک ئەکرێت.

@trupkirezgari
خۆزگە بەیانیێ
ڕادەچڵەکیم 
بە هەواڵی سەردێڕی یەکەمی ڕۆژنامەکان
لە کۆڵان و شەقامی شار
دەنگی ڕۆژنامەفرۆشێکی هەژار
لەگەڵ دەنگی 
ماملێ و زیرەک و گەلێ ڕێبوار
کە بانگ ئەکا لێرە بەدوا
جیاواز نیە ڕۆژی ژن و پیاو
یان کرێکاری ڕووت و نەدار
هەموو ڕۆژێ ڕۆژ ئینسانە
ئینسانی ئازاد و ڕزگار

کەژێ سنەی باوانم

پیرۆز بێ هەشتی مارس لە هەموو مرۆڤێکی یەکسانیخواز

@trupkirezgari
دڵ وه‌کوو جاران له‌ ماچی لێوی ناکامێکه‌ هه‌ر
هه‌ر به‌ عه‌شقی له‌علی تۆ ده‌ستی له‌ مل جامێکه‌ هه‌ر

هه‌ر هه‌وه‌ڵ ڕۆژم له‌ ده‌س دا دین له‌ سه‌ر زولفی ڕه‌شت
تا بزانن دڵ له‌ دووی سه‌رفی سه‌ره‌نجامێکه‌ هه‌ر

ساقیا بۆم تێکه‌ جامێ ئاگرین چونکوو له‌ نێو
عاشقانی پوختی هێما سه‌ر گڵی خامێکه‌ هه‌ر

له‌و خه‌تا کردم چواندم زولفی وه‌ک موشکی خوته‌ن
چه‌شنی خه‌نجه‌ر موو له‌ هه‌ر‌ شوێن و سه‌رئه‌ندامێکه‌ هه‌ر

خۆر له‌ ڕۆژێکۆ له‌ خه‌ڵوه‌م‌دا گزنگی ڕووتی دی
هه‌ر وه‌کوو سێبه‌ر له‌ ده‌ورت عاشقی جامێکه‌ هه‌ر

لێوی گیانان نێومی ڕۆژێ کوتوپڕ بردوه‌
ئه‌هلی دڵ ئێسته‌ش مه‌سی بۆی گیان ،له‌ کۆی نامێکه‌ هه‌ر

له‌علی مه‌یگێڕت ئه‌زه‌ل جامێکی خه‌ستی دا به‌ هه‌ست
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش و مه‌ستی جامی گوڵ‌فامێکه‌ هه‌ر

بێ‌خه‌به‌ر ئێژێ هه‌تا گیانت نه‌ده‌ی ئاسووده‌ نیت
بێ‌خه‌به‌ر! گیانی(گوڵ ئه‌ندام)ـم به‌ (بارام)ـێکه‌ هه‌ر

شه‌رحی شیرینی ده‌می تۆی داوه‌ "حافز" گیانه‌که‌م
ئاوی ژین په‌وکێ له‌ تۆی خامه‌ی شه‌که‌رکامێکه‌ هه‌ر

باسی شه‌وگاری درێژی زولفی تۆم کردون که‌ وا
چه‌شنی "کۆلیل"ـت گوڵۆڵه‌ی زوڵمه‌تی شامێکه‌ هه‌ر


🔸وه‌رگێڕانی مامۆستا عومه‌ر ساڵحی ساحێب(کۆلیل)

@trupkirezgari
خەتی ئازادی ئەو ڕۆژە بە من دا دڵستانی من
کە سەروی قامەتی تەشریفی ھێنا باغی جانی من

ئەرێ ئەی وەسڵی گوڵزارت حەیاتی جاویدانی من
ئەرێ ئەی چاوی بیمارت تەبیبی میھرەبانی من

کە سەیری حیکمەتی زاری بە عەکسی زولف و چاوی کەوت
چ زوو شێوا بە جامێک بادە، عەقڵی نوکتەزانی من؟

دوعای ڕەدد و قەبووڵ دەرحەق بە زولفی کرد و گیرا بوو
ئیلاھی تێک نەچێ عومری درێژی باغەبانی من!

بە عیشوەی زولفەکەی تۆم دا ھەموو سەبر و قەراری خۆم
بە نەشئەی چاوەکەی تۆ چوو ھەموو تاب و تەوانی من

سەری زولفت چییە؟ عومری درێژم، توولی ئامالم!
قەدی بەرزت چییە؟ سەروی چەمەن، ڕۆحی ڕەوانی من!

لە کن تۆ ھات لە چەرخی ھەفتەمین ڕابرد و نەتزانی
عەجەب مام بۆچ نەگەییە عالەمی باڵا فوغانی من!

ئەگەر مەجنوونی تۆ نیم لەیلەکەی بێمەیلەکەم بۆچی:
لە ھەر کووچێک و بازاڕێکیدایە داستانی من؟

لە سەر چاھی زەنەخدان دێ و دەچێ ڕوحمی نییە زولفت
فەرەنگی ڕۆژپەرەستە، کافرە زیندانەوانی من

بە داغی زولف و خاڵی تۆ قەتارەی بەسووە فرمێسکم
خەیاڵی چین و ماچینی لەسەردا کاروانی من

کوتم: کوا حوسنەکەت؟عەنبەرفرۆشی زولفەکەی فەرمووی:
حەبەش ئیسلامی داگرت، تێک چووە دەور و دوکانی من

لەگەڵ ئابی حەیات چ بکەم؟ بە تۆیە زیندەگی ڕۆحم
مەسیحا بۆچی بێ؟ قوربان ئەتۆی ئارامی جانی من!

لە داغی خاڵی سەر لێوت دڵم پڕ خوێن و خوێناوە
کە ھیندووزادە بۆتە مەحرەمی ڕازی نیھانی من

نەخۆشی چاوەکەت، خوێنی وەفایی بۆتە دەرمانی
فیدات بم، زیز مەبە، ھا بمکوژە دەردت لە گیانی من!

#وەفایی

@trupkirezgari
کاتی بەهارە دنیا پڕ بوو لە کەیف و خۆشی

بووکی زەوی کراسی رەنگین و نەرمی پۆشی

#مەلاکەریم_فیدایی

@trupkirezgari
ئەو ڕۆژەی خوا،
به سەر هەڵەبجەدا گریا،
من له خوارێ،
بەو دڵۆپی فرمێسکانه،
ئەو ڕووباری شێعرەم نووسی
که له دواییدا ناوم نا:
زایەڵەی شێعری هاوبەشی
نێوان کورد و چاوانی خوا ...

#شێرکۆ_بێکەس

@trupkirezgari
بە سەمای زوڵف
و بزەی نیگات..
بوومە میوانی ئامێزت
هەتا هەست بکەی بۆت دەنووسم
بخوێنە و بزانە چەندە
جێگەت خاڵییە،
بە درێژایی تەمەن چاوەڕێتم و
ئازار دەچێژم..!
ئەو وشانەی وا نامۆیە لە دیده،
ئەو ڕووت و قوتانەی لە تەنشت یەڪدا
قەسیدەی دڵێکی بریندارە!
ئەو وشانەی بەزاردا نەدەهات،
هەنێسک و
ڕێژنەی بارانی چاوانم،
تەمەننا و هاواری ناخم،
هەموو بێ ئەنجام مانەوە...

تاوێ ڕاوەستە!
لێم بڕوانە
سەرەنجی نیگات،
سارێژکەرەوەی
هەموو دەردانە!

ڕزگار.ع

@trupkirezgari
ڕێز و سڵاو هاوڕێیانی دێرین و نوێی دێرینە شێعری کوردی.
ساڵی نوێ لە خۆتان و بنەماڵەی هێژاتان بەپیرۆز بێت.

هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی تەبایی و ئاشتی
ساڵی یەکگرتوویی و ڕزگاری وڵات
ساڵی بەدییهاتنی ئاوات و حەز و تاسە بێ.

هیوایەچیتر هیچ سینگێ قەڵغانی گوللە نەبێ
هیوایە هیچ دارێ بۆ سێدارە باڵا نەکا!
هەروەها هیچ پەتێ یارای هەڵواستنی نیشتمانپەروەرێکی نەبێ.

هیوایە ئاگری داهاتوو
ئاگری یەکگرتوویی میللەتی کورد ئامەد و قامیشلی و دیاربەکر...
کرماشان و مەهاباد و سنە... هتد، بێ.

سەما و ڕەشبەڵەکمان هەبێ.
سووری ئاگر میوانی ماڵی دڵمان و زەردی ڕەنگزەردی نەیار بێ.

هیوایە بە زوویی زوو، پەنجە لە پەنجەی یەکتر سترانی نەتەوەیی ئەی وەتەن بە دەنگی بەرز بچڕین.

نەورۆز لە کوردەواری، بنەماڵەی شەهیدان، دەسبەسەرکراوان، ونبووەکان! لە هەموو خۆشەویستانی کوردزمان و کوردپەروەر بەپیرۆز بێ.


لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی
🔸دێرینە شێعری کوردی🌹

❤️❤️❤️❤️❤️

@trupkirezgari
ئەی چرای شەوقی جەماڵت شەمعی حوجرەی سینەکەم
دینەکەت ئاوی ڕەوانی مەزرەعەی ئایینەکەم

مەزرەعەی ئایینی تاعەت کاتی نەورۆزە و کزە
مەرحەمەت کە ڕوو لە من بە ئاوی دین و ژینەکەم

ژینەکەم قوربانی تۆیە بۆ درێژی ژینی تۆ
حازرم قوربان فیدا کەم ڕۆحەکەی شیرینەکەم

ڕۆحەکەی شیرینەکەم هەر چاوەچاوی ڕێگەتە
حازرم شاها بە برژانگ ڕێگەکەت پەرژین ئەکەم

ڕێگەکەت پەرژین ئەکەم تا شاکەل و شیروانە بۆت
حەیفە بۆ چی تۆ نەبینی دەشتە سەوز و شینەکەم

شینەکەم بۆ شاکەلی کەمزاروئاوە، شوورەزار
«شاکەلی» قوربانی تۆ بێ شێخەکەی نەقشینەکەم

شێخەکەی نەقشینەکەم قوربانی تۆ بێ ژینەکەم
حازری ئەفکاری تۆ بووم بۆ ویقایەی دینەکەم

بۆ ویقایەی دینی من دوور و نزیکت بۆ نییە
کارەبایێکە نیگاهت بۆ سەودای سینەکەم

سینەکەی پڕمەینەتم، خۆمخانەیەکی قەسوەتە
سەفوەتی تۆ مەر بماڵی قەسوەتە دێرینەکەم

قەسوەتە دێرینەکەم ڕیشەی لە دڵما داکوتا
گەر بژارێکی نەبێ فەوتاوە زەرعی دینەکەم

دینەکەم مەربووتی یادی ڕابیتەی حوسنی تۆیە
حوسنی تۆیە نووری دیدەی پڕتەم و ئەسرینەکەم

پڕنمی دووریتە دیدەم گەرچی دووریت بۆ نییە
ئەی فیدای دوور و نزیکت ڕۆحەکەی بێتینەکەم

ڕۆحەکەی بێتینەکەم دووبارە عەرزی تۆ ئەکا
«شاکەلی» قوربانی تۆ بێ، شێخەکەی نەقشینەکەم

#شاکەلی

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
ئەی چرای شەوقی جەماڵت شەمعی حوجرەی سینەکەم دینەکەت ئاوی ڕەوانی مەزرەعەی ئایینەکەم مەزرەعەی ئایینی تاعەت کاتی نەورۆزە و کزە مەرحەمەت کە ڕوو لە من بە ئاوی دین و ژینەکەم ژینەکەم قوربانی تۆیە بۆ درێژی ژینی تۆ حازرم قوربان فیدا کەم ڕۆحەکەی شیرینەکەم ڕۆحەکەی…
شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد کوڕی شێخ سەعیدی شاکەل ، ئەم شێخ سەعیدە کە باپیری شێخ ئەحمەدە هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیەدا پەروەردە بووە، پیاوێکی ناودار و بەدەسەڵاتی دین و دنیا بووە، ئەم کابرایە شاکەلی بە سەنەدوو تاپۆی ئەو کاتە کە پێیان وتووە سەنەدی خاقانی سەندووە لە پاش وەفاتی شێخ سەعید شێخ مەحموود لە جێگەی دائەنیشێ، لە گوندی «کەلار» کە ئێستاکە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، هەر لەو کاتەدا شێخ محەممەدی باوکی شاعیر لە شاکەل ئە بێ، پاش ماوەیەک ئەویش وەفات ئەکات وە شێخ ڕەزا ئەچێتە جێگای جا لەو کاتەدا کە «مەلا مستەفا بەگی خولماری» لە شاکەل ئەبێ شیعرێکی داناوە کە لەوێدا مێژووی بە دنیا هاتنی شێخ ئەحمەدی تیایە وە ئەم بەیتە مێژووی هاتنە دنیایەتی:
چو میلادش ز عین شین کاف جیم
خداوندا بخشش از دریای عنایت را
صفا و پرتوش بخشا ز لطف خود که تا گردد
...
بە پێی نیوە بەیتی یەکەم مێژووی لەدایکبوونی ئەکاتە ساڵی ١٣٢٣ ک لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم شێخ محەممەد عێراق بە جێ ئەهێڵێ ئەچێتە ناو جافەکانی ئێرانەوە، کە ئینگلیز عێراقی داگیر کردو دەستی گرت بەسەر عێراقدا شێخ محەممەد ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق وە لە نزیک کەلار جێگیر ئەبێ. وە هەر لە ٢٧ی ڕەمەزانی ئەو ساڵەدا کۆچی دوای ئەکات وە لەگۆڕستانی شیخ سەعید ئەنێژرێ، مایەوە خوا لێ خۆش بوو شێخ سلێمان کوڕی شێخ مەحموود لە جێگاکەی، بەڵام کەریم بەگی فەتاح بەگ ڕێی نادا بێتەوە شاکەل، لە کۆتاییدا لە ناوچەی زەنگ ئاباد دانیشتووە و لە بان سندۆق کۆچی دوایی ئەکات و تەرمەکەی ئەبەنەوە بۆ شاکەل و لە گۆڕستانی شێخ سەعید ئەنێژرێ وە ئەم دوو بەیتە مێژووییە وەفاتەکەی دەرئەخات:
لە پیری کامیلی عەقڵم قسەی تەئریخەکەی پرسی
وتی چاپوک لە «الحقنابهم» تێپەڕ کە ئەولایە
لە «ذريتهم» بگرە ڕموزی ئەسڵی تەئریخی
کە تەفسیری پڕی تەبشیرە ڕەمزێکی بەمەعنایە
مایەوە سەر شێخ ئەحمەدی شاکەلی کە بڕیاری دابوو نەچێتەوە گوندی شاکەل، وە لەو کاتەدا خوالێ خۆش بوو شێخ عەلی شێخ مەحموود برا بچووکی شێخ سلێمان لە کەلار ئەبێت، شێخ ئەحمەد ئەم بە لایەقتر ئەزانێ کە ببێ بە جێنشین، بەڵام لە پاش تەواو بوونی تەعزیە شێخ ئەحمەد ئەگەڕێتەوە بۆ کەلار، وە لەپاش یەک ساڵ ئەمیش ئەگەڕێتەوە بۆ شاکەل، لەو ماوەیەدا چەند پارچە شیعری داناوە، ئیتر خەریک ئەبێت بە کاروباری ناوچەکەوە وە ئیش و کاری دنیایی، تاکو بە ڕێکەوت تووشی سەماحەتی شێخ عوسمان ئەبێت لە ماڵی کەریم بەگدا کە لە ناوەڕاستی ئەم دیوانەدا ئەمەم باسکردووە. شاعیری ناوبراو ئیستاکە دانیشتووی گوندی سەیدەیەو زۆربەی کاتی بە خواپەرستی و خزمەت بەکردنی خەڵکی و هەژاران و خوێندنەوەی کتێبی هەمە چەشنە ئەباتە سەر، شیعرەکانی مەولەوی مەحوی وناری و نالی - کاریان تێکردووە. بە تایبەت مەولەوی تاوەگۆزی. جگە لەم دیوانە شیعرەی، کۆمەڵە نووسراوێکی هەیە کە باسی مێژووی گەرمیان ئەکات وە لە چاپ نەدراوە. شاعیری ناوبراو کاتی خۆی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا بەرهەمی بڵاو ئەکردەوە، بە تایبەتی گۆڤاری گەلاوێژ (١٩٣٩ - ١٩٤٩).


@trupkirezgari
ئێمە
نەرگس هاشمی
و
ئیدریس هاشمی،

دوو تاک کە ژیانمان تەرخان کردووە بۆ خەبات لە پێناو مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی کورد لە ڕۆژهەڵات. هەرچەندە ئێمە هەرگیز لە وەستان بەرانبەر ستەم، کۆڵمان نەداوە، بەڵام ئێستا لەلایەن هەردوو دەزگای کۆچ و دادگای کۆچی سوید،

لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەداین.

لە خەباتی ژیانماندا، داوای هاوکاری و پاڵپشتیتان لێ دەکەین. لە ڕێگەی ئەم داواکارییەوە، هیوادارین ئەو پشتگیرییە بەهێزە نیشان بدەن کە بۆ ئێمە، نەرگس هاشمی و ئیدریس هاشمی هەتانە.
هەموو ناوێک چارەنووسسازە. هەر ناوێک هاودەنگی و پابەندبوونمان بە دادپەروەرییەوە نیشان دەدات.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵانە هەزاران کەس دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە مەترسیی ئەشکەنجەدان یان پێشێلکارییەکی گەورەی تری مافەکانی مرۆڤی لەسەرە (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ).

داواتان لێ دەکەین با نەبینە بەشێک لەم ئامارانە.

داواتان لێ دەکەین ئەم داواکارییە واژۆ بکەن
بۆ ئەوەی پشتگیریی خۆتان بۆ ئێمە نیشان بدەن، با پێکەوە بەسەلامەتی بۆ مافی ژیانمان خەبات بکەین و لە شەڕی دادپەروەریدا بەردەوام بین.

پێشوەختە زۆر سوپاس - واژۆکانتان دەتوانن جیاوازی دروست بکەن.

https://www.change.org/p/stop-the-deportation-of-narges-and-edris-hashemi?recruiter=1334957754&recruited_by_id=b4f1e571-e87a-11ee-81a2-479071d06e2f&utm_source=share_petition&utm_campaign=share_for_starters_page&utm_medium=copylink
Forwarded from Edris Hashemi
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی (babek)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمەش تەواو ناوەڕۆکی ئەم هەڵمەتەیە بە سێ زمانی فارسی سویدی و کوردی
دەتوانن بیخوێننەوە
گرەومان کرد من و هەوری بەهاری
کە کاممان دڵپڕین بۆ شین و زاری

دەبینم ئەو ئەگەرچی ماڵی بەرزە
کوڵ و کۆشی بەگوێرەی کات و وەرزە

ئەمن چوار وەرزە بێ وەستان دەبارم
هەتا نێڵە و بڵێسەی دڵ وەشارم

#ڕەسووڵ_سوڵتانی

@trupkirezgari
لەبەر فرمێسکی چاوانم
هەتا فەرقم وەها غەرقم
لەبەر بڵقی نەفەس فەرقم دەکەن...
غەرقم لە دەریادا

#کوردی

@trupkirezgari
بەیانە و چاوەکانت زوو هەڵێنه
چدی بێشکەی خەیاڵم  ڕامەژێنە
هەتا بانگی بەیانی زیندەشەو بووم
لە زۆزانی ئەوینت دڵ شەوێنە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari
مەگەر هەر بەخەو تۆم ماچ کردبێ
دەستم بۆ سینەو مەمکت بردبێ

بەتاسەوە بووم بتگرمە باوەش
نەمدی وا دەمرم، پاشی من تۆ خۆش

#شەھید_مەلا_عەلی

@trupkirezgari
ئەی ماهـ جەبین، ئافەتی دین، دڵبەری عەییار
ڕووت ڕەوزەیی ڕیزوان و نەعیمی گوڵی دلدار
پڕ عەبهەر و ڕەیحان و سەمەن، سونبولی گوڵنار
قوربانی قەدت بم کە دەڵێی سەروە بە ڕەفتار

تاکەی لە خەمت دەربەدەر و سینە بریندار

لەو ڕۆژە کە ئامانجی شەهی سەخت کەمانم
دەمزانی لە هیجری ئەلەمت نابێ ئەمانم
چون مەدحی سیفاتی تووە هەر ویردی زمانم
باکم نییە بەو شوهرەتە بەدناوی زەمانم

ئەی وای لە دەست جەوری تۆ و تەعنەیی ئەغیار

سەوداسەریی و گۆشەنشینیی و سەلامەت
داخی غەمی مەعشووقە، نیهانیی و شەهامەت
بێ ناڵە بڕین گریە دەبێ ئەشکی عەلامەت
بەو خوایە نییە ڕوویی تۆ بێ سەنگی مەلامەت

جەبرانی دەکا غەمزەیی دو نێرگسی خەممار

حاشا لە سەر و قەوم و لە ئەحباب و برادەر
گەر حوکمی سولەیمان لە سەر ئەم موڵکە سەراسەر
یا دەستڕەسم بێ بە هەموو موڵکی سکەندەر
بێ فائیدەیە بۆ منی مسکێنی قەلەندەر

نیساری دەکەم پاکی لەبۆ یەک دەمە دیدار

ئەی خوسرەوی خوبان سەبەبی شین و گرینم
بۆ غەمزەیی شیرینە، کە وا گۆشەنشینم
دایم بە ئومێدی نەزەرت مات و حەزینم
وا چاترە ئەم حوسنە کە جارجارە ببینم

خەوفی سەرمە هەڵبگرێ پەردە لە ڕووی کار

تا عیشق نەبێ، مەسجید و مەیخانە بەتاڵە
عاشق چ غەمی میحنەت و فەوتی سەر و ماڵە
بۆ ئاشقی ڕووی یار، دەمی زەوق و پیاڵە
موفتی غەڵەتی کرد کە نەڵێ بادە حەڵاڵە

باوەڕ کە حەڵاڵە، کە حەرامە لە ڕیاکار

تەنبوور و دەف و بەربوت و پەیمانەیی مەزهەر
یا مسک و بخورات، لە کاشانەیی مەجمەر
سەد نەغمە و سەد پەند، لە مەیخانە و مینبەر
عیزز و حەشەم و ڕوتبەیی شاهانە و ئەفسەر

نابێ بە سەفای زەوقی حوزوورت، دەمی ئەفکار

بێ تاعەت و پڕ مەعسییەت و ڕووت و عەجیبم
بێ سەروەت و بێ تۆشە و موحتاج و غەریبم
داخوازی مەی و موفلیس و بێ هۆش و شەکیبم
حاجەت بە موعەڕڕەف نیە وا دیارە ئەدیبم

ڕووم ناوەتە سەر خاکی دەرت، عاجز و ناچار


🔸مەلا ڕەسوولی "ئەدیب"

@trupkirezgari
ْ
مـیـللەتی دنیا هەیانە کەی وەکوو کـورد ڕێبەڕێک؟
گـیـانی شـیـرینی فـیـدای خـاکـی بـکا بۆ بـاوەڕێک

قـەت له عـالـەم دا نـمـوونەی "پـێـشـەوا" نابێتەوە
بـۆیە شـایـانە له شـاران دابـنـێـن بـۆی پـەیکەرێک

گەر جیهان باش تێبگا و بیناسێ پڕحەسڕەت ئەبێ
خـۆزگە زانیبای مرۆڤ تەیدابووە چۆن گەوهەرێک

فیلم و شانۆی زۆری لێ بەرهەم دەهێنا ئەو زەمان
جا هونەرمەندان بەشوێنیدادەبوون سەوداسەرێک

نـامرن هـەرگـیـز شـەهـیـدانـی ڕێـگای مـافی وڵات
ئەمری یەزدانە لەدایکبووی لەهەر دەشت و دەرێک

ئەرکە خۆشویستن لەگەڵ پاراستنی زێـد و وەتەن
تـایبەتی داگیرکەران گەر تۆ دەکەن لێی بێ‌بـەرێک

پـێـشەوا هـەرمانە، هـێـمای نـیـشتمانه، سـونـبووله
فـەخـری کوردستانه، بـۆ تـێـکۆشەرانە سەروەرێک

یـادی ئەو پیرۆزە، ڕێگای پڕ له ڕێبوار بێ، موحیب
بیری ئیلهام‌بەخشه وا بۆ ژیـنی خەڵک و هۆنەرێک! . . .

#موحیب_مەهابادی

@tropkirezgari
تەنیا پێکەنینت بەسە بۆ پەشێوکردنی خەونی داگیرکەران و هیوابەخشین بە نەتەوەکەت #پێشەوا_قازی_محەممەد✌️

#پێشەوا ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان، یادت بەرزە، ناوت هەرمانە و ڕێبازت ئاوەدانە🫡

۱۰ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر و ڕۆژی #شەھیدانی_کوردستان 🥀
HTML Embed Code:
2024/05/01 15:55:31
Back to Top