تاری گێسوت ڕا مه‌كێشه چیته تۆ به‌م كاره‌وه
چون بناغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تاره‌وه
ڕۆژی ڕووی خۆت دامه‌پۆشه تۆ به له‌یلی زولفه‌كه‌ت
به‌س دڵی من كه له دووری خۆت به كووره‌ی ناره‌وه
كه‌م به به‌رقی جازبه‌ی چاوت بسووتێنه دڵم
ئه‌م ڕه‌وشته عه‌یبه بۆ تۆ چیته به‌م بێچاره‌وه
ئه‌و وه‌فا و عه‌هد و سه‌فای پێشوته كوانێ بێ وه‌فا
ئه‌و وه‌فا حه‌یفه به زولماتی جه‌فا مه‌یشاره‌وه
تیری موژگانت له ڕۆحم كاری كردوه و ڕۆیوه
كوشته‌یی تیرم نه‌ما كارم به تیروو تاره‌وه
بـۆ په‌رێشان كردنی زولفت په‌رێـشانم مـه‌كه
گێژی ئه‌فعی ده‌رد و ڕه‌نجم چیمه من به‌و ماره‌وه
گێژ ئه‌خۆم وه‌ک تاری هه‌ورێشم له دووری ڕوویی تۆ
زۆر له‌مێژه نەک له پارۆ بێ وه‌یا پیراره‌وه
باری غه‌م باره له‌سه‌ر شانم بـه‌بارێ جه‌وره‌وه
ئاه و ناڵینمە هه‌میشه من به‌ده‌س ئه‌م باره‌وه
زه‌رده ڕوخسارم له‌به‌ر جه‌وری ئه‌تۆ و ته‌عنه‌ی ڕەقیب
ده‌رخه ڕوخـسارت بنێ مه‌رهه‌م به ئه‌م بیماره‌وه
دیده‌كه‌م خۆ دیده‌كه‌ی من دیده‌بانی دیده‌ته
كه‌م حه‌زینـم كه له حه‌سـره‌ت دیده‌ن و دیداره‌وه
گه‌ر له ناڵینی"خه‌مین" مه‌حزوونی بۆ تۆ ڕوو ئه‌دا
جوابی ده و ڕای ده و ده‌ری كه‌و بیخه ئه‌و په‌ڕ شاره‌وه
🔸خەمین
@trupkirezgari
>>Click here to continue<<