- باشه،
جگه له ئافاتی زریان، دوژمنێکی ترتان هەیه؟
- بەڵێ، بەڵێ...
یەکەم ئاگر و ئینجا دارکەنەکان و هەروەها ئەو مرۆڤه پیسکەرانەی پاشەڕۆیان جێ ئەهێڵن. پار بەهار بوو،
هەر لێرەدا حیزبێک سەیرانێکی گەورەی کرد
و سەرکردەکەیان دەستی کرد به خوتبەدان،
ئەیوت ئەم خاکه بەهەشتی سەر زەمینه و ئێره بێشکەی شارستانی و دنیا بووه و ئەیوت وەتەن نووری چاوه،
سەیر ئەوه بوو وەختێ هەستان، لەدوای خۆیان پیسیاییان بۆ ئەم بەهەشته جێ هێشت و وەتەنیان کرد به زبڵدان.
"بەشێک له پەخشانەشێعری کورسی، شێرکۆ بێکەس"
🍃🌻له ڕۆژی سروشتدا، سروشت پارێزبین
لە هەموو ڕۆژەکان ڕێزی سروشت بگرین کە ژینگە ژیانە🌻🍃
@tropkirezgari
>>Click here to continue<<