TG Telegram Group Link
Channel: TᗩᖇEK.ᔕTᗩᑎ 🦋
Back to Bottom
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️)
لەبەرئەوەی خۆت ئارەزوت لێیەتی
«بڕۆ، بگەڕێ، چێژ ببینە، کارێک بکە...»
نەک لەبەرئەوەی سناپ بکەیت
نەک لەبەرئەوەی فڵان کەس ڕۆشتوە و تۆش دەبێت بڕۆیت
چێژ لە ژیانی خۆتان ببین بە ڕێگەی خۆتان نەک بەھەمان ڕێگای کەسێکی تردا بڕۆنەوە
ھەموو شتێک بکە لەبەر خۆت، لەبەر دڵخۆشی خۆت ئەو کاتەی کە دەتەوێت، لەنێو چیرۆکی تایبەتی ژیانی خۆتان بژین
نەک بۆ خەڵک و بیرکردنەوەکانی ئەوان.
Forwarded from TᗩᖇEK.ᔕTᗩᑎ 🦋 (ᎧᗰᏋᖇ ᏕᎯᖇᏲᎯᏁᏳ❥⇣⚖️)
بیمار ⇣ســـتـــان↬♡

هیچ شتێک جوانتر نییە لە دڵسۆزی .. 💚

لە ⧼ بیمارستان ↬ بەیەکەوە هەموو کێشەکانی رۆژانەمان ⧼ بیمار ↬ دەکەین
•••
https://hottg.com/bimarstaan
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️)
هەرکەسەک باهای تووی نەزانی ،لێیگەرێ با لەگەر بەهای خۆی بژی
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
ژینگە و کەسانی دەوروبەرت بە وریایی هەڵبژێرە، دوای ماوەیەک دەبینیت بە هەمان شێوەی ئەوان قسە دەکەیت، بیردەکەیتەوە و وەک ئەوان خەون دەبینیت
هەموو کات دورکەوتنەو تەنهایی هەڵبژاردە ڕاستەکە نییە
هەندێک جار دەبێت ژینگەکەت پڕ بکەیت لە ئەو کەسانەی ژیان بە لایەنە باشەکە دەبینن و یارمەتیت دەدەن بۆ سەرکەوتن .
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
هەموو بەیانیەک دایکم 'چا' و نانی گەرمی بۆ ئامادە دەکردم کاتێک کەشوهەوا سارد بوو، هاوڕێکەم خواردنەوەیەکی گەرمی بۆ دەهێنام کاتێک بۆ خۆیشی دەکڕی، خوشکەکەم جلەکانی بۆ ئامادە دەکردم بۆ بەیانی کە خەوم لێ دەکەوت، براکەم لەو شیرینیەی دەهێنا کە ئارەزوم لێی بوو

دواتر بۆت ڕون دەبێتەوە دەربڕینی خۆشەویستی و بەخشینی پێوستی بە کردنی شتی سەرسوڕهێنەر و گەورە نییە، تەنها لە وردەکارییە بچوکەکاندا هەبیت دەگەیت بە واتا گەرم و شیرینەکەی خۆشەویستی.
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
مەڵێ چۆن!
چونکە ئەوەی تۆ پێی شەرمەزاری من شانازی پێوە ئەکەم ....
ئەوەی تۆ خۆزگەی بۆ ئەخوازی من هەوڵی بۆ ئەدەم
تۆ فڕێی ئەدەیت بەڵام من چاکی ئەکەمەوە
تۆ پێی ئەڵێی شانس و ناوچەوان من پێی ئەڵێم زیرەکی
لای تۆ تەبیعەتە و ئیتر ناگۆردرێ لای من بیانو هێنانەوەیە
ئەتەوێت هەموو کەس بە دڵی تۆ بێت من قبوڵیان ئەکەم
لە کێشەکان ڕا ئەکەیت من بەدوای چارەسەردا ئەگەڕێم
بەردەوام ئارامیت ئەوێت من شەڕ ئەکەم بۆ خەونەکانم
تۆ ڕق هەڵ ئەگریت من لێیان خۆش ئەبم ..ئیتر مەڵێ چۆن!
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
رۆژەک تێدەگەی کە هەرگیز بە نەبوونت نامرن ، رۆژەک تێدەگەی باجی هەموو دڵ باشیەکەت میهرەبانییەکەت فەرامۆشکردنتە ، رۆژەک تێدەگەی هەموو ئەو قسانەی لە قازانجی ئەوان دەتکرد لەسەرت دەشکێنەوە ، خراپ نەبووین تاکە خراپیمان ئەوە بوو لەناو ژینگەکی پیس باسی چەند شتانەکی باشمان دەکرد ، ئێمە تەبیعاتمان ناخۆش نەبوو بگرە زۆر دەم بە پێکەنینیش بووین ، بەڵام نەماندەویست وەک مێگەل بەدوو چەند رەفتەرەکی ناشرینی سەردەمەکەمان برۆین ، ناڵێم ئێمە فریشتەین بەڵام تاکەک نیین لە مێگەلێک کە نازانین بەرەو کوێ دەرۆین .
Forwarded from TᗩᖇEK.ᔕTᗩᑎ 🦋 (ᎧᗰᏋᖇ ᏕᎯᖇᏲᎯᏁᏳ❥⇣⚖️)
بیمار ⇣ســـتـــان↬♡

هیچ شتێک جوانتر نییە لە دڵسۆزی .. 💚

لە ⧼ بیمارستان ↬ بەیەکەوە هەموو کێشەکانی رۆژانەمان ⧼ بیمار ↬ دەکەین
•••
https://hottg.com/bimarstaan
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ)، أَنَّ رَجُلًا قَالَ لِلنَّبِيِّ ﷺ: أَوْصِنِي، قَالَ: «لاَ تَغْضَبْ» فَرَدَّدَ مِرَارًا، قَالَ: «لاَ تَغْضَبْ».

واتە: ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر ﷺ گوتى: ڕام بسپێره (ئامۆژگاریم بکە)، (پێغەمبەر ﷺ) فەرمووى: تووڕە مەبە، جا چەند جارێک (پیاوەکە پرسیارەکەى) دووبارە کردەوە، (پێغەمبەر ﷺ) هەر پێى فەرموو: تووڕە مەبە.
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
دڵنیابە خوای گەورە فەرامۆشت ناکات بەڵام هەڵیدەگرێ بۆ کاتی خۆی بەیانیەک خۆرت هەڵدێ و تیشکەکانی دەرۆنە ناو هەموو فەراغەکانی ژیانت تاک تاک لە بۆشایەکانی ژیانت پردەکاتەوە تەنها ئومێدت بە خودا هەبێ .
ئەمشەو پێش خەوتن بە خودا بڵێ ؛
خوایە دەرگای ڕەحمەتت بە جۆرێک بەڕومدا بکەرەوە ، کە هیچ کەس توانای داخستنی نەبێت ، خوایە ئەوەندە بۆ من خودایەتی بکە کە بێ نیاز بم لە هەموو دوونیا خوایە جۆرێک وەڵامی دوعاکانم بدەوە ، کە لە ناخی دڵەوە خۆشحاڵ بم ، خوایە جۆرێک لە باوەشم بگرە کە بە هیچ شتێک جگە لە تۆ وابەستە نەبم ، خوایە جۆرێک موعجیزە لە ژیانم بخولقێنە کە هەمووان سەریان سوڕ بمێنێت خوایە جۆرێک حاڵم باش بکە کە هیچ شتێک توانای گۆڕینی نەبێت ، خوایە یارمەتیم بدە لە گەشتن بە ئارەزووە جوانەکانم سەرکەوتوو بم..🤲🏻
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
لەژێر ناونیشانی:
کاریگەری ژینگەی دەوروبەر لەسەر مرۆڤ.
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
خەڵک دوو جۆرن،
یەکێکیان کە دەبینێت باشیت خۆشیدەوێیت و ڕێزت دەگرێت
جۆرێکی دیکەیان کە دەبینێت باشیت ئیستیغلالت دەکات و ئازارت دەدات
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
ببوورن ماوەکی باشە لەبەر مەژغەلەتی ژیان دایبراندبووین ،
ان شاءالله سەبر سەبرە دەستپێدەکەینەوە
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
رَبَّنَا آتنا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وفي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ🤍
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
مرۆڤ دەتوانێت ئەوەندە میهرەبان بێت...
تەنانەت گیاندارانیش هەست بە بوونی میهری بکەن..

ئەوەندە دڵێکی پڕ موحیببەتی هەبێ..
ئینسان بە یەک بینین خۆشی بوێت..
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
لە هەرشوێنێک بوون یان چوونە هەر شوێنێک ، هەوڵ بدەن ببنە مایەی خێر لەبۆ ئەو شوێنە ، ئێمە ڕەنگە ڕۆشنای مۆمێک بە کەم سەیر بکەین ، بەڵام کاتێک لە ژورێکی تاریک دایدەگیرسێنیت دەبینیت تەواوی ژوورەکە روناک دەکاتەوە ، ئێمەش زۆر جار کارەکانمان بە بچوکی دەبینین بەڵام نازانین چ کاریگەریەکی گەورە لەسەر دڵی دەور و بەرمان دروست دەکەین .
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
……هەندەک کات هیچ نانوسرێ. 🙂
Forwarded from ᏰᎨᗰᎯᖇ.𝗦Tᗩᑎ💚 (𝑂𝑚𝑒𝑟 𝑆𝑎𝑟ℎ𝑎𝑛𝑔 ⚖️💼)
ڕقم لە زۆر شت بوو لە خۆمدا
ئەوەی کە زۆر هەستیارم
ئەوەی کە زۆر بە ئاسانی دڵم ئازاری پێدەگەیشت
ئەوەی کە وشەیەک کاری تێدەکردم
ئەوەی کە بەردەوام دەموویست بۆ ئەوانی دیکە باشبم

ئەو تایبەتمەندیانەم بە لاوازی خۆم دەبینی
بەڵام کە دەستم کرد بە قبوڵکردنی خۆم بینیم کە هەستیاریەکەم وای کردبوو هەست بەوانی تر بکەم و ئازاریان نەدەم

ئەوەی کە خۆم بە ئاسانی دڵم دەشکا وای لێکردم بەقسەکانم ئازاری هیچ کەس نەدەم
ئەوەی کە دڵم باشبوو وای کرد لەلای زۆرینە خۆشەویست بم و جێی متمانەیان بم

لە کۆتایدا تێگەیشتم هەستیار بوون لاوازی نییە بەڵکو ئەوانە خاڵی بەهێزی من بوون.
HTML Embed Code:
2024/05/01 01:56:37
Back to Top