مەڵێ چۆن!
چونکە ئەوەی تۆ پێی شەرمەزاری من شانازی پێوە ئەکەم ....
ئەوەی تۆ خۆزگەی بۆ ئەخوازی من هەوڵی بۆ ئەدەم
تۆ فڕێی ئەدەیت بەڵام من چاکی ئەکەمەوە
تۆ پێی ئەڵێی شانس و ناوچەوان من پێی ئەڵێم زیرەکی
لای تۆ تەبیعەتە و ئیتر ناگۆردرێ لای من بیانو هێنانەوەیە
ئەتەوێت هەموو کەس بە دڵی تۆ بێت من قبوڵیان ئەکەم
لە کێشەکان ڕا ئەکەیت من بەدوای چارەسەردا ئەگەڕێم
بەردەوام ئارامیت ئەوێت من شەڕ ئەکەم بۆ خەونەکانم
تۆ ڕق هەڵ ئەگریت من لێیان خۆش ئەبم ..ئیتر مەڵێ چۆن!
>>Click here to continue<<