السَّلامُ عليكَ يا صاحبي
وویستم بیرت بخەمەوە کە ڕێگاکەمان دورودرێژە وە لەسەر ڕێچکەی ئەو کەسە ڕێدەکەین کە لەپێناو ئێمەدا ماندوو بوو ﷺ.
يا صاحبي ؛
لەکۆتایی ڕێگاکەدا ماندوویەتی نامێنێت و لەناو نیعمەتەکانی الله ﷻ ـدا نوقم دەبین.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا الله ﷻ دەبینین.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دادەنیشین.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا أبو بكر دەبینین کە لەبارەیەوە ووتراوە "گەر ئیمانی أبو بكر و ئیمانی ئوممەت بکێشرایە ، ئەوا ئیمانی أبو بكر کێشی زیاتر دەبوو."
لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ عمر الفاروق ـدا قسەدەکەین کە لەبارەیەوە ووتراوە "ئیسلام غەریب و نامۆ بوو تاوەکو ئەو ساتەی کە عمر ئیمانی هێنا"
لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە دەنگی بلال بن رباح دەبێت کە پێغەمبەرمان ﷺ تامەزرۆی بوو.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا عثمان بن عفان دەبینین کە پێغەمبەرمان ﷺ شەرمی لێدەکرد.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە قوڕئان خوێندنی عبد الله بن مسعود دەبێت کە پێغەمبەر ﷺ ـی گریاند.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێبیستی دەنگی أبو موسى الأشعري دەبین کە پێغەمبەر ﷺ تامەزرۆی بوو.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا علي بن أبي طالب ، ئامۆزا و زاوای پێغەمبەر ﷺ ، دەبینین.
لەکۆتایی ڕێگاکەدا سەردانی دایکانی موسڵمانان دەکەین.
بإذنــ الله تـعـالـى
يا صاحبي ؛
قەبرێك هەیە ، پردی صراط هەیە ، ئاگرێك هەیە ، بەهەشتێك هەیە ، لێپرسینەوە هەیە ، جیابوونەوە هەیە.
لەبیرتبێت کە دونیا ماڵ و مەنزڵگەی کۆتایی نیە بەڵکو دونیایەکی دیکە هەیە..
#تذكرة
>>Click here to continue<<