ئەی مرۆڤەکانی داهاتوو
ئێوە کە لە دەرەوەی ئەوتۆفانە ئێمەی خنکاند ئەفڕن و لە ڕۆژگارێکی ئاینەدەدا دەژین
کاتێک دەرباەی هەڵەکانی ئێمە ئەدوێن ، لەبیرتان نەچێت
دەربارەی ڕۆژگارە سەختەکانیشمان شتێک بڵێن
لەبیرتان بێت ، ئێمە زیاتر لە پێڵاوەکانمان ، وڵاتمان گۆڕی بۆ دۆزینەوەی سوچێک بۆ ژیان
گۆڕەپانەکانی جەنگمان ، بێهیوایانە جێهێشت لەبەر خیانەتی براکانمان
لەوشوێنەی ستەم بوو، هیچ ناڕەزاییەک نەبوو
لەسەردەمەکانی ئێمەدا وشەکانی هیوا و ئومێد و دڵخۆشی ئیتر کەس بڕوای پێیان نەما
ویژدان بێدەنگ کراو درۆ و ڕق و ئازار وەک ژمارەی سەربازی بەسەر یەکبەیەکماندا دابەشکرا
مەرگ سەر کۆڵان و نێوباخ و سەرکانی هەموو خۆشەویستیەکان لێگرتین .. ئێمە خۆمان ئاواتمان بە مردن خواست لە بری ژیان
زۆر باش بزانن ... کە نەفرەت لە سوکایەتی زیاتر
مرۆڤی دڵ بەرد دروست دەکات
تەنانەت توڕەبوون بەرامبەر نایەکسیانش
دەنگمانی ترسناک ترکرد
ئێمە کە ویستمان زەوی بۆ مهیرەبانی زیندوکەینەوە
خۆمان نەمانتوانی میهرەبان بین
بەڵام ئێوە ، کاتێک بەوڕۆگارە گەیشتن
کە مرۆڤ یاوەری مرۆڤ بوو
مهیرەبانانە بڕیارمان لەسەر بدەن
>>Click here to continue<<
