#باوەش
ئەو باخچەیه
هەموو ڕەنگێکیان بۆ هێنا
هەموو بۆنێکیان بۆ هێنا
هەموو تیشکێکیان بۆ هێنا و
هەر دڵتەنگ بوو!
کەناریی و بولبولیان دایە و
کەروێشک و مامزیان دایە و
خۆرەتاویان لەبەر کرد و
مانگەشەویان پێشکەش کرد و
هەر دڵتەنگ بوو!
ئەو باخچەیە
وەختێ دڵی کرایەوە و
تەنها ئەو کاتە پێکەنی
بەیانییەک
دوو منداڵی کوڕ و کچی
ئێسکسووکی
لە باوەشی خۆیدا بینی!
#شێرکۆ_بێکەس
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم 📚
🎀@sherko_bekas
>>Click here to continue<<