ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!
هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...
هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...
ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست
بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
>>Click here to continue<<