ئاشقی کەسێک بووم
کە نەئەبوایە ببومایە
کەسێک کە هەر کارێک بکەم
نابێتە هی من
نەک ئەوەی کە خوا نەیەوێت
نا خۆی نەیویست کە ببێت
ئاشقی کەسێک بووم ...
کە لە ژێر باران لەگەڵی نەسوڕاومەتەوە
شعری عاشقانەی بۆم نەوتوە
پێی نەوتوم کە دوونیای منی
بە بێ تۆ ئەمرم
وەکو فیلمەکان هاواری نەکردوە
(شێتە من عاشقتم)
بەڵام باش توانی
بە بێ هەموو ئەو شتانە ئاشقم بکات
عاشقی کەسێک بووم
کە ئیتر ئەبێ بە خەون بیبینم
ئەم جارە گلەیەکم لە چارەنوس نیە
خۆ خەتای ئەو نیە
من بە هەڵە عاشق بووم
عاشقی کەسێک بووم
کە ئەزانم لەوانەیە
ئەویش لەبیری من دابێ
بەڵام بیر خۆ هیچ نیە گرنگ دڵە
کە نەیویست ئیتر لەگەڵم بێت
عاشقی کەسێک بووم کە ئێستا دڵم زۆۆۆۆررر بیری ئەکات
بەڵام بەڵێنم پێی داوە
کە ئیتر بێزاری نەکەم
لەگەڵ هەموو ئەمانە
من هەر وەستاوم چونکە تێ ئەپەڕێت
غەمێکی وا نیە
زۆر قورسە زۆر قورسە
لەنێوان تەواوی ئەو مرۆڤانەی
کە ئارەزوویانی دڵتەنگی کەسێک بی
کە هیچ کاتێک هیچ کاتێک
نابێتە بەشی تۆ
🥀﮼ئالین
>>Click here to continue<<