ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان :
🔴 لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە :
١- تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
٢- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
٣- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٥ تا ٦ ی ٧ ی ٢٠٢٥ دەبێت.
٤- قوتابخانە حکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان - وەزارەتی پەروەردە.
>>Click here to continue<<