ڕۆژی عـــەڕەفـە
ڕۆژی عەڕەفە چ ڕۆژێڪە ؟ فەزڵی چیە ؟ چی ئەنجام بدەین لەوڕۆژەدا ؟ وە چ دوعایەڪ بڪەین ؟؟
*خوای گەورە سوێندی بەم ڕۆژە خواردووە
*پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی عەڕەفە جەژنی ئەهلی ئیسلامە
*لە ڕۆژی عەڕەفەدا خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی زەوی دابەزینێڪ شایستەی زاتی خۆی بێت
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەڕەفەیە
*عەڕەفە ڕۆژی ڕزگاربوونی بەندەڪانە
لەم ڕۆژەدا وەڪو دایڪە عائیشە رضي اللە عنها ڕیوایەتی ڪردووە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: هیچ ڕۆژێڪ نیە تێیدا خوای گەورە بەندەڪانی تێدا ئازاد بڪات لە ئاگر بەهێندەی ڕۆژی عەڕەفە
*عەڕەفە ڕۆژی زەلیلی شەیطان و بێ باوەڕانە
*عەڕەفە ڕۆژی تەواوڪاری دینە
خوای گەورە دەفەرمووێت: ئهمڕۆ دینهڪهی خۆم بۆتان تهواو ڪرد، ههرگیز پێویستتان به زیاده نابێت بیهێننه ناو دینهڪهتانهوه، وه ئاشڪرام ڪرد بهسهر ههموو دینهڪاندا وه نیعمهتی خۆم تهواو ڕژاند بهسهرتاندا بهوهی ڪه مهڪڪهم بۆ ئازاد ڪردن و بهسهر ڪافراندا زاڵم ڪردن وه ڕازی بووم ڪه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامهت، وه ئێوهیش رازى بن ڪه دینتان بێت
*ڕۆژی عەڕەفە ڕۆژی نوێڪردنەوەی یەڪ خواپەرستیە
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: خوای گەورە بەڵێن لەنەوەی ئادەم نوێدەڪاتەوە لەڕۆژی عەڕەفەدا و پێیان دەفەرمووێت: شایەتی بدەن ڪە هیچ خوایەڪ شایەنی پەرستن نیە جگە لەمن
*ڕۆژی عەڕەفە ڕۆژی دوعا و پاڕانەوەیە
*باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەڕەفەیە
*پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت باشترین وتە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانەتەوە بریتییە لە: لا إلَه إلَّا اللهُ وحدَه لا شَريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ
*ڕۆژی عەڕەفە ڕۆژی ڪۆبوونەوەی موسڵمانانە لەیەڪ شوێن بەیەڪ جل و بەرگ بەدوعای جیاواز و بەڕەنگی جیاواز و لەیەڪ ڕۆژدا
* ابن عبدالبر رحمە اللە فەرموویەتی: دوعای ڕۆژی عەڕەفە بەزۆری گیرا دەبێت و وەرگیراوە
*فەزڵی بەڕۆژووبون لەڕۆژی عەڕەفەدا*
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی ساڵی پێشوو وە ساڵی داهاتوو
لە ڕیوایەتێڪی تردا هاتووە ڪە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: داوام وایە لەخوای گەورە ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە ببێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەڪانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتووش
*ڕۆژی عەڕەفە ڕۆژی ڕۆژووە .. ڕۆژی سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵە
*پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵی یەڪ لەدوای یەڪە
*ابن عمر دەفەرمووێت: ئێمە ڕۆژووی عەڕەفەمان بە ڕۆژووی دوو ساڵ حساب دەکرد
*ئمامی (عطاء و مسروق) دەفەرموون: ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە وەڪو ڕۆژووی هەزار ڕۆژە
تێبینی ئەو ئافرەتانەی ڪە لە سوڕی مانگانەدان یان ئەوانەی ناتوانن بەڕۆژوو بن بەهۆی نەخۆشیەڪی درێژ خایەنەوە ئەوا دەتوانن لەم ڕۆژەدا زۆر بپاڕێنەوە و بەدوعا بڪەن بەتایبەت دوعای ڕۆژی عەڕەفە
>>Click here to continue<<