بەڕاستی لە قورئاندا دوو ئایەت هەیە هیچ بەندەیەك نیە تاوانێکی ئەنجام دابێت، پاشان ئەو دوو ئایەتە بخوێنێت، و داوای لێخۆشبوون بکات ئیللا الله تعالی لێی خۆش دەبێت
إبراهیم دەڵێت :
عبد الله کوڕی مسعود فەرمووی : بەڕاستی لە قورئاندا دوو ئایەت هەیە هیچ بەندەیەك نیە تاوانێکی ئەنجام دابێت، پاشان ئەو دوو ئایەتە بخوێنێت، و داوای لێخۆشبوون بکات ئیللا - الله تعالی - لێی خۆش دەبێت . دواتر پرسیاریان لێکرد دەربارەی ئەو دوو ئایەتە، بەڵام پێی ڕانەگەیاندن .
علقمة و الأسود یەکێکیان بەهاوەڵەکەی ووت : هەستە بابڕۆین، چوونە شوێنێەکەوە، موصحەفەکەیان گرت بەدەستەوە، جا سوڕەتی البقرة ـیان خوێندەوە، ووتیان : ئەو دوو ئایەتەمان نەبینیەوە،
پاشان چوونە سوڕەتی النساء هەتا گەشتنە ئەم ئایەتە : {وَمَن یَعۡمَلۡ سُوۤءًا أَوۡ یَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ یَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ یَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورࣰا رَّحِیمࣰا} النساء : ١١٠، ووتیان ئەمە دانەیەکیان،
پاشان آل عمران ـیان خوێندەوە هەتا گەیشتنە ووتەی عز وجل : {وَٱلَّذِینَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَـٰحِشَةً أَوۡ ظَلَمُوۤا۟ أَنفُسَهُمۡ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسۡتَغۡفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمۡ وَمَن یَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمۡ یُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمۡ یَعۡلَمُونَ} آل عمران : ١٣٥، ووتیان : ئەمەش ئەوەکەی ترە .
پاشان موصحەفەکەیان داخست، پاشان چونە لای عبد الله کوڕی مسعود ووتیان : ئەمانە ئەو دوو ئایەتەن ؟
عبد الله فەرمووی : بەڵێ .
#سنن_سعید_بن_منصور_٦٨٧
>>Click here to continue<<