بەشی ۲
ئیبلیس داوای پێشنیاری کرد,ئایا لەکوێدا بیشارینەوە؟
شەیتانێ وتی :لەقوڵایی دەریاکانا
شەیتانێکی تر وتی : لەبەرزایی ئاسمانا
شەیتانێکی تر وتی : لەناخی زەویدا
ئیبلیس وتی نەخێر :
مرۆڤ توانای گەڕانی هەیە هاکا فرۆکەی بەرزە فڕ و ژێر دەریایی و بڕەری زەوی دروست کرد بۆ گەیشتن پێی ئەو جێگایانە پارێزراو نین مرۆڤ دەستی پێیان دەگا پاش بێدەنگیەک:ئەو شەیتانەی پێشنیاری دزینی بەختەوەری کرد هاتە قسە و وتی : پێویستە لەشوێنێکا بشاردرێتەوە کە بەرگری دەستکەوتن و دۆزینەوەی هەبێت
بۆیە پێشنیار دەکەم لەقوڵایی دڵیانا بیشارینەوە چونکە مرۆڤ هەمو شوێنێک دەگەڕێ قوڵایی دڵی نەبێ ژیانی خۆی بۆ کۆکردنەوەی ماڵ و دارایی سەرف دەکا تا پێی بەختەوەربێ دڵتەنگی و بەخیلی پێ زیاد دەکا لەڕەگەزی بەرامبەریدا بۆی دەگەڕێ و ئێمەش هەمو ڕێگا حەرامەکانی بۆ دەڕازێنینەوە تا پێی بگات نەک نای دۆزێتەوە بەڵکۆ خۆی تیا دەدۆڕێنێ لەناو بانگ پەیدا کردندا دەیبینێتەوە و ئێمەش هەمو ڕێگاکانی بۆ جوان دەکەین و ئەویش دوای دەکەوێت تا مرۆڤ بون و ماهیەتەکەی لەدەست دەدات لەپێناویدا و دەستی ناکەوێت
>>Click here to continue<<