TG Telegram Group & Channel
قورئان ئارامی دڵانە | United States America (US)
Create: Update:

#پاشایەک هەبوو
، کەزۆر حەزی لێ بوو بە گەنجی و بەبەهێزی بمێنێتەوە و هەرگیز پیر نەبێت ..
داوای لە حەکیمەکەی کرد دەرمانێکی بۆ پەیدا بکات کە تەمەن درێژ بکات ، لەبەرامبەردا هەرچی بوێت پێی دەبەخشێت ..

ئیتر حەکیمەکە لەشارو دێ دەگەڕا تا دەرمانێک بدۆزێتەوە کە وا لەمرۆڤ بکات تەمەندرێژ بێت و لە لاویدا بمێنێتەوە .،

دوای چەند ساڵێک لەگەڕان ..هیچ چارەسەرێکی لەو جۆرەی نەدۆزییەوە ..بەڵام کاتێک بە گوندێکدا تێپەڕ دەبوو لە ئەهلەکەی پرسی سەبارەت بە بوونی گژو گیاییەک ، خۆراکێک کە بتوانێت مرۆڤ بەلاوی بهێڵێتەوە....

خەڵکی گوندەکە ڕێنماییان کرد کە سەردانی قەدپاڵی چیاکە بکات ، لەوێ دووبرا دەژین لەوانەیە ئەوەت دەست بکەوێت کە دەتەوێت ..!!
حەکیمەکە چووە قەدپاڵەکە و پێش ئێوارە گەیشتە لای ماڵێکیان کە خانوویەکی بچوک بوو چواردەوری پڕ بوو لە شتی بێ کەڵک و بڵاو بوو بووە ......

لەبەردەم ئەم ماڵە پیرە پیاوێک هەبوو ..کە ئیتر هەستت دەکرد زەمەن خواردوێتی ...حەکیم سەلامی لێکرد ..پیرەمێردەکە بە جوانی وەڵامی دایەوە ..
ئینجا حەکیمەکە داوای لێکرد کە میوانداری بکات ، تا سبەی ...
پێش ئەوەی پیرەمێرد وەڵام بداتەوە : دەنگێگ لە ژوورەوە هاواری کروو...بەڵێ هاوسەرەکەی بوو ...

ووتی ئێمە جێ و ڕێمان نیە ..تامیوانداریت بکەین بڕۆ بۆ شوێنێکی تر بگەڕێ .
پیرەمێرد کێشای بەسەری خۆی دا و داوای لێ بوردنی لە حەکیمەکە کرد ...!!

حەکیم بەرەو ماڵی دووەم ڕێیکرد ..ئەو خانووەیەک بووچوار دەوری پڕ بوو لە گوڵ و گوڵزار ...چریکەی چۆلەکەو بولبول ئەو ناوەی پڕ کردبوو لە جوانی ...
گەنجێکی جوان لەبەر دەرگای ماڵەکە بوو ..حەکیمەکەی بانگکرد و بۆ هاوسەرەکەی هاواری کرد ئەمڕۆ میوانێکمان هەیە ...!!
هاوسەرەکەی جوانترین پێشوازی لە حەکیمەکە کردوو و ئەوەی هەیانبوو لە خواردنی خۆش پێشکەشیان کرد ..

ڕۆژی دووەم حەکیمەکە هۆکاری هاتنەکەی خۆی پێ ووتن
پاشان ووتی : تەمەنی تۆ و براکەت زۆری نێوانە ...ئەو پیرە و تۆش هێشتان لەسەرەتای لاوێتیدایت ..!!

گەنجەکە دەستی بە پێکەنین کرد و ووتی : لەڕاستیدا من بیست ساڵ لەو گەورەترم و برای گەورەی ئەوم !!!

حەکیم هەر شۆک بوو !!! ...ئینجا ووتی : کەواتا نهێنی بەگەنجی مانەوەی خۆتم پێ بڵێ ، من بۆ ئەو دەرمانە دەگەڕێم ...داوای هەرچیش بکەیت لەبەرامبەریدا دەتدەمێ ..!

پیاوەکە ووتی : بەڵێن بێت پێتدەڵێم بەمەرجێک نانی نیوەڕۆشمان لە لا بخۆ ..
ئەمجارەشیان چی خۆش و شیاو هەبوو ..لەبەردەمی حەکیمیان دانا ..و لەژێر درەختێکدا دانیشتن کەبەسەر دۆڵەکەیدا دەڕوانی ....

ئینجا پیاوەکە داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە لە خواری دۆڵەکە و لە باخەکەیان شووتیەک بهێنێت ..
ژنەکە ڕۆیشت و دوو پیاوەکە تەماشایان دەکرد ...

دوای کاتژمێرێک گەڕایەوە و شوتیەکی لەگەڵ خۆی هێنابوو ..
پیاوەکە سەیرێکی شووتیەکەی کرد و بە هاوسەرەکەی ووت : ژنە شیرینەکەم ئەمە نابێ ..بڕۆ ئەمە بەرەوە و دانەیەکی ترمان بۆ بێنە ..
هاوسەرەکەی بە گورجی ووتی : بەچاوان ..

ژنەکە دیسان بەهەمان کات چوو و گەڕایەوە و شووتیەکی بەدەستەوە بوو ...
ئەمجارەش هاوسەرەکەی شووتیەکەی بەدڵ نەبوو !!!
ژنەکە بێ خۆ تێکدان و هەر وەک ئەوەی یەکەمجاری بووبێت چووەوە خواری دۆڵەکە و بەخۆی و شوتیەکەوە گەڕایەوە ..!!
ئەمجارەیان پیاوەکە بزەیەکی ڕەزامەندی کرد و شووتیەکەیان شکاند و دەستیان کرد بە خواردنی ...

حەکیمەکە ووتی : نهێنیەکە چیە ، ئەو خواردنە یان گژو یایە چیە کە تۆی بە گەنجی هێشتۆتەوە ..؟؟
پیاوەکە ووتی : ئەمە نە گژو گیاو نە خواردنە کە تەندروستی و لاوێتی منی پاراستووە ...بەڵکو نهێنیەکە هاوسەرەکەمە ..!!
لەوەتەی هێناومە جگە لە خۆشەویستی و میهرەبانی سۆز و ڕێز هیچی ترم لێ نەبینیوە...!

ئەی حەکیم تۆ دەتزانی ..کەلە باخی خوارووی دۆڵەکە تەنها یەک شووتی هەبوو ...ئەو سێ جار ڕۆیشت و گەڕایەوە وهەمان شووتی دەهێنایەوە ..بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەیهێشت تۆ هەست بەمە بکەیت نەکا منی پێ بشکێم لەبەر چاوت !!

حەکیمەکە لەم ئافرەتە سەری سوڕما و ئیتر تێگەیشت بەڵێ دڵخۆشی و ئارامی و تەندروستی و گەنجی خەڵاتێکە کە ژنی باش دەتوانێت پێت ببەخشێت ...نەک دەرمان و گژو گیاا!!

زۆرجار بابەتێکی لەو جۆرە دەخوێنینەوە ، پێمان وایە خەیاڵین و جێ بەجێ ناکرێن ...بەڵام کاتێ خوومان پێوە گرت ئەوەندەش گران نابێت ...!!!..

>>Click here to continue<<

قورئان ئارامی دڵانە

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)