نوقووم بون بریتی نییە لە کەوتنە ناو ئاوەوە،
کەس بە ماسی ناڵێ نوقوم بوو چونکە لە بەرامبەردا لە هەوادا نوقوم دەبێت،
من دەڵێم نوقوم بوون واتا کەوتنە شوێنێک کە جێگای تۆ نییە
مرۆڤ لە ناخەوە ئەکوژێت ،کوشتنێک کە هێشتا لە ژیانین و ڕۆحمان لە ناو قەبرەکەمانا خۆی مات داوە و چاوەڕێی جەستەمان ئەکات
جەستەمان هێشتا لە هات و نەهاتایەو خۆی یەکلای ناکاتەوە ئایا چی لێ بەسەر بێت ….
خەیاڵ زۆرجار دڕندەیە دەست لە گەرومان گیر ئەکات و چاومان ناچار بە هەڵڕشتنی فرمێسک ئەکات بۆ شتانێک کە ئەبوو وا هەڵنەسوڕێن و گەردوون لە ڕقی ئێمە هەستا بە بەر هەڵستی کردنی خەیاڵەکەمان..
>>Click here to continue<<