پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام دەوێ!
بەر لە سروود
من سەربەستی وشەکانی ناویم دەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم دەوێ!
بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم دەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە دەوێ...
✍#شێرکۆ_بێکەس
@peshaWaqaZimuhammad
>>Click here to continue<<
