غەمگینم، كاتێ دەزانم ژیان تەنیا ئەو ڕۆژانە بوو، کە خۆشم دەویستیت و هەرگیز نەمتوانی پێت بڵێم چەندە گرنگیت بۆم، چەند قووڵ لە هەموو شوێنێکمدا هەستت پێ دەکەم و دواجاریش چەندەم خۆش دەوێیت. ئەرێ بەڕاست; مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لە بیر بکات؟ چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیر بچێتەوە؟ بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست، چەند شەو بێداری؟ بۆ باوەڕکردن بە جودایی، چەند هەزار مردن؟ ئەرێ بەڕاست; من چەند هەزار کازیوەم پێویستە، تا بتوانم بەرگەی ئەم برینە و ئەم ئازاری بێ(تۆ)ییە بگرم؟
#marry
>>Click here to continue<<