ڕۆژێک دەگەڕێیتەوە..
دڵنیا نیم کە ئەوکاتیش وەک ئێستا چاوەڕێی ھاتنەوەت دەبم یان نا!
نازانم ھەر وەک ئێستا حەز بە بینینت دەکەم یان نا؟
قەلەقم کەئەو کاتیش وەک ئێستا تامەزرۆی بیستنی ھەواڵێکت دەبم یان نا، بەڵام لام ڕوونە کە ڕۆژێک دێیتەوە، دێیتەوەو لەبیری دەکەیت کە من لەگەڵ تەنیایی دا ڕاھاتووم! بە بێ تۆ دەتوانم ژیان بەئاساییەوە بەڕێ بکەم،
بەرگەی نەبوونت دەگرم، ئەوەشی کە زۆرت لا سەیر دەبێت ئەوەیە کە ئەوکات تێ دەگەیت کەچیتر بێ تۆیم بەسەختی تێ ناپەڕێت و دەتوانم بژیم و ھەناسە بدەم و پێبکەنم، دەتوانم ھەموو ئەمانە بکەم و تۆشم نەبێت!
#kazhe
>>Click here to continue<<