TG Telegram Group & Channel
Nawext | United States America (US)
Create: Update:

لەدایکبوونی مرۆڤی نوێ
بڵند ئێزەدی
یاداشتێک بۆ شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات

لە سەرەتاکانی لەدایکبوونی ئەدەبدا و لەسەر خاکی سۆمەرییەکان، داستانی گلگامێشمان هەیە، داستانێک لەبارەی نەمری و پاشا گیلگامێشی سۆمەرییەکان. دۆزینەوەی ئەم داستانە، بە پشتبەستن بە تاتەقوڕینەکانی سۆمەر بوو. داستانەکە باس لە ڕابردوو دەکات، هۆنینەوەیە بۆ سەردەمێکی زووتر لە تاتەقوڕینەکان؛ ئاوازێکە دەربارەی ڕابردوو؛ ڕابردووی مرۆڤ و خوداکان. پاش ئەم داستانە، داستانگەلی دیکە لەدایک دەبن لە میزۆپۆتامیادا و بەشێک لە نەریتی داستان دەبێت بە جۆرێک لە هۆنینەوە بۆ ڕابردوو؛ چەشنی باسکردنی گەردوونپەیدایی، یاخوود شەڕی خوداکان و مرۆڤەکان، شەڕی خوداکان و خوداکان، شەڕی نیمچەخوداکان و خوداکان، شەڕی نیمچەخوداکان و فریشتەکان و هتد... بەگشتی، دەتوانین تێمایەک بدۆزینەوە لە داستاندا، ئەویش جۆرێک لە پێوەستبوونێتی بە شتێکەوە کە لە ڕابردوویەکی نزیک یاخوود دووردایە، یاخوود ئەوەندە دووردا کە باس لە پەیدابوون دەکات. ئەم تێگەیشتنە نەک لە میزۆپۆتامیا، بەڵکوو بە تێپەڕین بە شارستانییەتەکانی دیکەیش هەمان چەشنە، تەنانەت تا دەگات بە دواهەناسەکانی ژیانی مرۆڤ پێش مۆدێرنیزم؛ لە چەشنی دەقە گەورەکەی دانتێ: کۆمیدیای ئیلاهی، هێشتایش هەمان هەناسەیە.
لێ لەدایکبوونی فرانکنشتاین شتێکی دیکەمان لە ئەدەبدا پشان دەدات. فرانکنشتاین نەریتێک لە ئەدەبدا درووست دەکات، ڕۆمان بەدرێژایی مێژووی خۆی هەڵیگرتووەتەوە. فرانکنشتاین، زەنگی گۆڕینی کاتە لە ڕابردووە بۆ داهاتوو. چیدی ڕۆمان ڕابردوومان بۆ باس ناکات -مەگەر پێیەکی لە داهاتوو بێت- بەڵکوو جوگرافیای ڕۆمان، ژوورێکی تێدایە کە ژووری زەنگ لێدانە لەبارەی داهاتووەوە. زەنگی فرانکنشتاینەکەی مێری شێلی لەبارەی داهاتووەوە، خستنەڕووی مەترسییە گەورەکانی زانستە؛ ئابڕوبردنی پەتا ترسناکەکانی زانستە؛ جۆرێک لە نیگایە لە داهاتووەوە دێتەوە. بەم مەفهومە، ڕۆمان بەدەر لە هەر شتێک، جیاوازییەکی دیکەیشی هەیە لەگەڵ داستان: ئەم چیرۆکێکە دەربارەی شتێک کە ڕوویداوە، ئەویش سەربوردەی حیکایەتی مرۆڤە مەزنەکان و خوداکانە لە ڕابردوودا. ماری شێلی مەترسییەکانی زانست لە داهاتوودا دەخاتەڕوو. ئەو دێوەی کە زانست بۆمان درووست دەکات و هەموومان دەخوات و گازمان لی دەگرێت.

لینک لە وێبسایتی ناوەخت:
https://bit.ly/3XpBs5f

لینک لە تێلیگرام:
https://bit.ly/3vZyckD

>>Click here to continue<<

Nawext

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)