TG Telegram Group & Channel
Nawext | United States America (US)
Create: Update:

چاوپێکەوتنی ڕادیۆ زەمانە لەگەڵ مەنسور تەیفوری
وەرگێڕانی: عومەری خەتات

ئێمە دەزانین کە کاری سیاسه‌ت فره‌جۆرە. یەکێـــــــك لەو کارانە زیندووكردنه‌وه‌ی مۆسیقایە. مۆسیقا لەو کات و شوێنانەدا پەخش دەکرا کە نە دەبوو بکرایە. بۆ نموونە بیرۆکەی پەخشی مۆسیقا، سروود یان بەیانـــنامە لە مینبەری مزگەوتەکانەوە لە ساڵانی٧٨ و ٧٩ دا دەبیــنرا. هەڵبژاردنی شورای گوند و شارەکانی کوردستان لە مزگەوتەکان بەڕێوەچوون و ژنانیش لە مزگەوتەکاندا وتاریان دەخوێـــندەوە. سیاسەت نەك تەنــــها سووژه‌كان پێناسە دەکاتەوە، بەڵکو پەیوەندی نێوان سووژه‌كان و شوێنـــیش، به‌ مزگەوتەکانیشه‌وه‌، پێناسە دەکاتەوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا مزگەوتەکان وێران دەکەیت یان مزگەوتەکان بە پێی دەربڕینی ئاگامبێن، "بێکار-désœuvrée" دەکەیت؟ بۆنموونە لە désœuvrée دا دەم کە بەکردەی جویــــن مەحکوم کراوە، بە ماچێـــــك له ‌كاری ده‌كه‌وێ و désœuvrée لەو کارەی بە سەریدا سەپێنراوە ئازادی ده‌بێت. ئەم گۆڕانکاریــیە لە کارکردی شــتەکان و شوێنەکــــــاندا بەشێکە لە هەر شۆڕشێکی ڕزگارکەر کە شـــتەکان و شوێـــنەکان لەو ڕۆڵەی کە لە لایەن پۆلیس و دەسەڵات و حکومەتەوە بەسەریاندا سەپێنراوە ئازاد دەکات. بەم مانایە مزگەوتەکان لەناو دڵی شۆڕشـــێکدا وێران ناكرێن یان داناخرێن، بەڵکو دەکرێت بگۆڕێن بۆ شـــوێنی بڕیاردانی بەکۆمەڵ، شوێنی هەڵبژاردنی شووڕاكانی گەڕەك و شورای گوندەکان، یان لە بڵندگۆکانیـانەوە سروود و لێــــدوان پەخش بکرێن. شـــتەکان و شوێنەکان لە دڵی سیاسەتدا ده‌كه‌ونه‌ پێوه‌دنییه‌كی نوێوه‌ و به‌ مانایه‌ك له‌و قه‌ده‌ره‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌ ڕزگار دەکرێن.

لینک لە وێبسایتی ناوەخت:
https://bit.ly/3BPegEy

لینک لە تێلیگرام:
https://bit.ly/3v6jI26

>>Click here to continue<<

Nawext

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)