TG Telegram Group & Channel
Nawext | United States America (US)
Create: Update:

رێنێسانسی کوردبوون
زەردەشت نورەدین و هاوار محەمەد

کوردبوون جەوهەرێکی زۆر میتافیزیکی نییە تا پەڵپى ئەوە بگرین كە هەر دەبێت ئەم ئیتیمایە بپارێزیت. پەیوەندیى نەتەوەییش گەر نەچێتە سەروو-ى نەتەوەپەرستییەوە ئەوا لە ئاستى بەرتەسكى پەیوەندیى خوێندا خۆى قەتیس دەكات كە لە زمانى سیاسەتدا پێى دەوترێت “نەژاد” race و ڕاسیزمیش دەستگرتنى تووندڕەوانەیە بەم ئینتیما نەژادییەوە. کوردبوون نە ئەم پەیوەندییە ڕاسیستییەیە و نە جەوهەرێکی میتافیزیکی تا بڵێین مەرجە لە هەموو دۆخێکدا ئەم خەڵکە ئینتیمای خۆی بپارێزێت. نەخێر. من پێشنیاریكى ترى تیۆرییم هەیە و بە جۆرێکی تر لێی دەڕوانم كە لاموایە زیاتر لەگەڵ ئەم جووڵانەوەیەى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاڤایشدا دێتەوە؛ واباشترە کوردبوون دەبێت وەکو “بوونسازی” تێ بگەین: واتە بوونێک كە خۆى دەژێنێتەوە بۆ ئەوەى خۆى جێ بهێڵێت، وەك كەسێكى نووستوو، كە لە جێگەكەى بەخەبەر دێت بۆ ئەوەى دواتر بچێتە دەرێ. ئەم بوونسازییە بەنزیکەیی جووڵەیەکە لەناو خودی بووندا، -خودی بوون- وەکو جۆرێک لە فرمان، جۆرێک لە ڕووداو، یاخود فۆڕمێك لە جووڵە بۆ جێهێشتنى بوونێكى چەقیوو لە
جێى خۆیدا بەرەو ئەویتر.

لینک لە وێبسایتی ناوەخت:
https://bit.ly/3EYK63X
لینک لە تێلیگرام:
https://bit.ly/3TFhhxS

>>Click here to continue<<

Nawext

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)