کە منداڵ بووم، باوکم پاسکیلێکی کڕی بۆ برا گەورەکەم، من ناچار بووم جار جار پاسکیلەکەی ئەو لێبخوڕم. ئەوەنەی بیرم بێت تەنها دوو سەیارەی بچوکم هەبوو، بەڵام برا گەورەکەم دوو فەردەی پڕ سەیارەی هەبوو. هاتینە تەمەنێک کە کاتی موبایلمان بوو، باوکم موبایلەکەی خۆیدا بە برا گەورەکەم، من هەرچەند داوای موبایلم کرد بۆیان نەکڕیم، ناچار ئیشم کرد و خۆم کڕیم، وە زۆر شتیتر کە ئێستە لایەق بە باس کردن نیە، برا بچووکەکەم لە تەمەنی من بچوکتر موبایل و پاسکیل و ماتۆڕیان بۆ کڕی. هەمیشە یەکێک بووم لەو مناڵانەی کە لە ماڵەوە ڕامکردوە، شەوان لە پارکەکان خەوتوم. ڕۆژانێک دوور لە شارەکەی خۆم ئیشم کردوە بە دوو ڕۆژ نان نەبووە بیخۆم، جێگەیەک نەبوو تیا بخەوم، بە جلە تەڕەکانمەوە فەرشم ئەیا بەخۆما و بەیانیەکەی هەر بەهامن جلەوە چوومەو ەبۆ سەر ئیشەکەم. بە ئێستەشەوە من خراپترین کوڕی ماڵەکەم و هەمیشە دەستە خراپەکە ڕوو لە منە.
>>Click here to continue<<
