📣- ڕاپۆرتی:”زنجیرەوانەیەك لەسەر ڕاڤەی شێوەکاریی منداڵان"
”کومیتەی فەرهەنگی" ـی
ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
👈- شرۆڤەكار: ڕێزدار د.ئەنوەر نەویدیان
وانەی یەکەم
سێشەمە
۱۳ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی كوردی
١٤٠٤/٠٣/١٣
✍- ڕۆژی سێشەمە كاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
بەئامادە بوونی بەشداربووانێک لە؛
مامۆستایانی باخچەی منداڵان و سەرەتایی، دایکان و باوکان، وێڕای بەخێرهاتنی ڕێزدار دكتۆر نەویدیان، دەستی پێكرد.
✍- لەسەرەتادا دكتۆر بەناساندنی كتێبی"
نقاشى كودكان
كاربرد تست ترسيم خانواده در كلينيك
ل. كرمن
دكتر پريرخ دادستان - دكتر محمود منصور"
- وتی:”پێویستە سەرجەمی مامۆستایان و باوکان و دایكان، ئەو كتێبە بخوێنینەوە”.
لەم كتێبەدا باس لەسەر هزر و هۆش و زانست و هەڵسوكەوت و ئەخلاقی منداڵان كراوە. فێرمان دەكات چۆن دەتوانین لەڕێگەی وێنەكێشانەوە ئاگامان لە ئەخلاق و هەڵسوكەوت و ڕق و خۆشەویستی و توڕەیی و هێوەریی منداڵەكان بین. پێمان دەڵێت لە چ كاتێكدا پێویستە دەكات منداڵەكانمان ببەینە لای ڕاوێژكارێكی دەروونی.
-پاشان پەرژایە سەر تەوەرە سەرەكییەكانی باسی وێنەكێشانی منداڵان و بەسەر حەوت قۆناخی تەمەنیدا دابەشی كردن:
١- قۆناخی پێش لە ٢ساڵ (قۆناخی سەردەمی شامپانزەیی)
٢- قۆناخی ٢ بۆ ٣ساڵ (سەردەمی لاساییكردنەوە)
٣- قۆناخی٣ بۆ ۵ ساڵ (سەردەمی مرۆڤی-بەئاوەز)چی پێ بڵێی دەیكێشێ
٤- قۆناخی ۵ بۆ ٧ساڵ(خۆی خاوەنی بیری وێنەكێشانە)
٥- قۆناخی ٧ بۆ ٩ساڵ (خۆی بەوردبینییەوە وێنە دەكێشێ)
یا گەیشتن بە قۆناخی گاردنێر.
كادری چوارچێوەی وێنەكێشانەكە دەزانێت
٦- قۆناخی ٩ بۆ ١١ساڵ (قۆناخی ڕێئالیستی) واتە ڕێك وەك خۆی
٧- قۆناخی ١١ تا هەڵكشان بەرەوسەر (دەورانی گەشەكردن)
✍لەدرێژەدا هەركام لە تەوەرەكانی بە تێروتەسەلی شرۆڤە كردن، كە تێیدا ئاماژەی بە چەند خاڵێكی گرینگ كرد.
🔹”وێنەكێشانی منداڵان لە هەركام لەم قۆناخانەدا دەرخەری گۆڕانگاری جەستەیی و هزرییە لە منداڵاندا. پێویستە وریای ئەم ڕەوتی گەشەسەندنە بین. چاوخڵافخستن لەداهاتوودا دەبێتە هۆكاری گرفتێكی تاكەكەسی و بنەماڵەیی و لە ئاكامدا كۆمەڵگایەك تووشی قەیرانی كۆمەڵایەتی دەبێت.”
🔹 لە بەشێكی قسەكانیدا دكتۆر ئاماژەی بەوە کرد کە :”ئێمە با بەهەڵە تێنەگەین، دەروونناس و توێژەریی دەروون ئەگەرچی لەسەر یەك چەمك دەدوێن بەڵام كاری توێژەریی دەروون لەگەل دەروونناسیدا زۆر جیاوازە. ”
➖ دەروونناس لە چوارچێوەی خشتەی تۆماركراو لەگەل نیگاركێشیی منداڵاندا هەڵسوكەوت دەكات بەڵام توێژەری دەروونی بۆ توێژینەوە زانستی لە نیگاركێشیی منداڵان ئازادە و بە مناڵەكان ڕێگە دەدات چییان پێخۆشە بەوێنەی بكێشن.
🔹 لە قۆناخی ٢ بۆ ٣ساڵیدا منداڵ بێ ئامانج بۆ خۆی خەت دەكێشێ بەڵام توێژەری دەروونی لە شێوازی ڕاكێشانی پێنووسەكە و لار و خواریی خەتەكان، باری هزری و دەروونیی ئەو منداڵە هەڵدەسەنگێنێت.
بەوە دەڵێت ئێستا ئەم منداڵە وەك شامپانزە بێ ئامانج خەت دەكێشێ .
🔹لە قۆناخی ٣ بۆ ۵ ساڵدا مێشكی منداڵ بڕێك پێشكەوتووترە هەندێك ئەزموونی نوێی دێدایە، بۆیە ئیدی لە هەڵگرتنی پێنووسەكە و شێوازی كیشانی خەتدا باشتر لە پێشووترە. بەڵام بۆخۆی شتێكی ئەوتۆی بۆ وێنەكێشان پێ نییە.
ئەگەر پێی بڵێی ئەوەم بۆ بكێشە هەرچەند ناتەواویش بێت دەینووسێت.
🔹لە قۆناخی ۵بۆ٧ساڵیدا
ئیدی منداڵ بڕێك هێمای هەیە بۆ وێنەكێشان و بە هزر و بیری خۆی كار دەكات.
🔹لە قۆناخی ٧ بۆ ٩ساڵدا
خۆی جگە لە كێشانی ئیدەی كەسانی دیكە بۆ خۆیشی خاوەنی شێوازی تایبەتە. گاردنێر بۆ ئەم قۆناخە چەندین خاڵی داناوە بۆ باری كەسێتی ئەومنداڵە.
🔹لە قۆناخی ٩ تا ١١ساڵێدا، ئیتر زۆر شت جیاوازە(قۆناخی ڕێئاڵیستی)
لەم دەورانەدا منداڵ وێنەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆی دەكێشێ.
خەم، وشادی، خۆشی و ناخۆشی،ئوات و ئارەزووەكانی و هتد.... بەوێنە دەكێشێ.
لەڕاستیدا بە ئەوپەڕی سەخاوەتەوە خودی خۆی و بەسەرهاتەكانی نیشان ئەدات.
✅لەدرێژەدا ڕێزدار نەویدیان وێڕای گوێگرتن بۆ پرسیار و لێدوانەكانی بەشداربووان، چەند تەوەرێكی دیكەی هێنایە بەرباس وەك:
-ڕەوتی گۆڕانگاری و گەشەكردن
-ڕەوتی چاوەدێری كردن(بالینی)
- ڕەوتی زۆر هەڵنان (فرافكنی)
✔️هەروەها پاش شرۆڤەی ئەو خاڵانەی سەرەوە، ئاماژەی كرد، كە ١٩٤٠ دەروونناسیی مەدەنی بوو بە ڕۆژەڤ. ئەوە نیشانەی ئەوەبوو كە هەست دەكرا كێشەی دەرخەری كێشەی ناوخۆیی بنەماڵەكانە.
🔸وەك ماڵاوایی لە ئامادەبووان و ماندووبوونەكانی ڕێزدار ئەنوەر نەویدیان، كاك سیروان موسەنیفی(بەرپرسی كومیتەی فەرهەنگی)
سپاسی هەموو لایەكی كرد و هیوای خواست وانەكان بەردەوام بن، کە دکتۆر ئاماژەی بەوە کرد تا چەن دانیشتنێکی تر بەردەوام دەبێت.
🆔 @meriwan_edebi
>>Click here to continue<<
