[ ] خوشک و برایانی موسوڵمان گەشتینەوە بە وێستگەیەکی دیکەی لێخۆشبوون کە دەرفەتە بۆ ئێمە تاکو بکەوینە بەر رەحمەت و بەزەیی الله تعالى
[ ] یقول النبيﷺ:
صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ. رواه مسلم 1162. وهذا من فضل الله علينا أن أعطانا بصيام يوم واحد تكفير ذنوب سنة كاملة والله ذو الفضل العظيم.
[ ] پێغەمبەرمانﷺ دەفەرموێت :
هیوادارم الله تعالى بەهۆی بەڕۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا (ڕۆژی دەی موحەرەم) لە تاوانی ساڵی ڕابردوو خۆش ببێت..
♦️و ئەگەر ڕۆژی نۆیەم و دەیەم پێکەوە بەڕووژوو ببین زۆر چاکترە لەبەر دووهۆکار :
یەکەم : موخالەفەی یەهود کە لە ڕۆژی عاشورا دا بەڕۆژوو دەبوون
دووەم : بەهۆی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێت: ئەگەر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو ڕۆژی نۆیەم و دەیەم بەڕۆژوو دەبم .
♦️وەک زانایان فەرموویانە ئەم لێخۆشبوونە مەبەست لێی تاوانە بچووکەکانە ، خۆ ئەگەر تاوانی بچووکی نەبوو ئەوا تاوانە گەورەکانی بۆ سووکتر دەبێتەوە ، یان ئەگەر کەمترین تاوانی هەبێت ئەوا ئاست و پلەی لە دواڕۆژدا پێ بەرزدەبێتەوە.
♦️ڕۆژی نۆ و ڕۆژی دەی مانگی موحەرەم (٤و٥ ی مانگی حەوتی ٢٠٢٥) دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری لێخۆشبوونی خوای گەورەن.
🔷️️بەڕێزان بڵاوی بکەنەوە تاکو زۆرترین کەس ئاگاداربکرێنەوە🔶️
>>Click here to continue<<