📘کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە
📚ناسنامەی کتێب: «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان»، دوکتۆر #عادڵ_محەمەدی، دەزگای چاپەمەنی «49books»، #سوید، ۲۰۲۳.
▫️لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ پەرەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بیر و بۆچوونە نازانستییەکان سەبارەت بە زمان و زمانناسی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەوە چڕتر بووەتەوە. بێگومان ئەمە بەو واتایە نییە کە لە ڕابردوودا ئەم بیر و بۆچوونە نازانستییانە نەبووە؛ بەڵام ئەمڕۆ پێداویستییەکانی چاپەمەنی بۆ هەمووان لە لایەک و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکی ترەوە، دەستڕاگەیشتن بە بابەتی هەڵە و زانیارییە ناڕاستەکان سەبارەت بە زمان ئاسانتر دەکەنەوە. هەر بۆیە کاتێک ئەم بیرۆکە هەڵە و بۆچوونە نازانستییانەم سەبارەت بە زمان دەبیست و دەخوێندەوە، بەپێویستم زانی لە کتێبێکدا بە ئارگیومێنت و بەڵگاندنێکی زانستییەوە وەڵامی ئەم بیر و بۆچوونانە بدەمەوە و بە شێوەیەکی داتاتەوەرانە بابەتەکان شرۆڤە و شیکاری بکەمەوە.
▫️بەگشتی، ئەم بەرهەمە بە پێی تیۆرییەکانی زمانناسی و هەروەها لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی زانستە مرۆییەکان، بیرۆکە هەڵەکان سەبارەت بە زمان و تێگەیشتنی هەڵە لە زمان تاوتوێ دەکاتەوە. بەشی یەکەمی کتێبەکە زمانناسی و لقەکانی زمانناسی پێناسە دەکات، هەروەها کار و ئەرکی سەرەکیی زمانناس دەخاتە ڕوو. بەشی دووهەم، پێناسەی زمان، زار، شێوەزار، شێوازی وتن و جۆرەزمانەکان لە ڕوانگەیەکی نوێوە شی دەکاتەوە و سەرچاوە و سەرەتای سەرهەڵدانی زمان لەگەڵ گریمانەکانی، دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. باسێکی تر دیرۆک و چیرۆکی زمانی بەرز و نزمە و چەمکەکانی زمانی دایکییە کە له ڕوانگەیەکی نوێوە لێک دەدرێتەوە. بەشی سێهەم دەپەرژێتە سەر «ڕێنووسی هەڵە و ڕێنووسی ناهەڵە» و دواتر خەسارناسیی گۆڕانی ڕێنووس شرۆڤە دەکاتەوە. بەشی چوارەم لەسەر سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا زمانییەکان باس دەکات کە ڕەخنە لە بیرۆکەی «یەک زمانـیەک نەتەوە» دەگرێت. هەەروەها ناسنامەسازیی زمانی و جۆراوجۆریی زمانی، تەوەری سەرەکیی ئەم بەشەیە. لە بەشی پێنجەمدا، باس لەو مێتافۆرانە دەکرێت کە سەبارەت بە پرسی زمان لە زەین و مێشکی خەڵکدا جێیان گرتووە.
▫️جێگای ئاماژەیە ئەم پەرتووکە هاوکات بە سێ زمانی ئینگلیزی و کوردی و فارسی بڵاوکراوەتەوە.
▫️شایانی باسە لە پێشەکی ئەم کتێبەدا سپاسی پێداچوونەوە و پێشنیارەکانی «ماڵی کتێبی کوردی» و بەڕێوبەرەکەی بێهنام دورویی کراوە.
💐 بە ناوی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی "ماڵی کتێبی کوردی"، پیرۆزبایی دەرچوونی ئەم داهێنانە زانستییە لە نووسەری هێژا دوکتۆر #عادڵ_محەمەدی دەکەین.
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1025/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
>>Click here to continue<<