TG Telegram Group & Channel
Kurdish Book House | United States America (US)
Create: Update:

📘گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان

دوکتۆر #هاشم_ئەحمەدزادە

▫️گێژاو، نوێترین ڕۆمانی #فەڕۆخ_نێعمەتپوورە کە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندی ٤٩ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕۆمانەکە بە پلەی یەکەم گێڕانەوەی بەسەرهاتی کوڕێکە بە ناوی بێزار کە لە زمانی خۆیەوە سەربووردەی خۆی بە نەفەسێکی دوورودرێژ و بە وردەکارییەکی زۆرەوە بۆ نووسەرێک دەگێڕێتەوە کە لە پشت پەنجەرەی ماڵەکەی خۆی دادەنیشێت و جگەرە دەکێشێت و سەیری دەرەوە دەکات. بێزار لە بەشی یەکەم لە ٢٢ بەشەکەی ڕۆمانەکەدا باس لەمە دەکات کە چۆن دەچێتە لای نووسەرەکە و لە سێ دانیشتنی بەیانی تا ئێوارەدا سەربووردەی خۆی بۆ کابرای نووسەر دەگێڕێتەوە و پێی وایە ئەم بەسەرهاتە دواجار لە لایەن نووسەرەوە گۆڕانکاریی بەسەر دادێت و هەر بۆیەشە بەدڵناییەوە دەڵێت کە ''ئەم چیرۆکە وا ئێوە دەیخوێننەوە قەت ڕووینەداوە!''  هەر لە سەرەتای ڕۆمانەکەوە باسێکی ئاڵۆز لەسەر پێوەندیی بێزاری وەگێڕ و نووسەرێکی نادیار ئاراستە دەکرێت، هەڵبەت لە زمانی بێزارەوە، کە وێڕای سەرنجڕاکێشبوونی، زۆریش ئابستراکتە. پرسیار ئەوەیە ڕەوتی ڕووداوەکان و لێکگرێدانەوەیان چەندە لە وێناکردنی واقعییانەی چیرۆکەدا سەرکەوتووە؟ لە ڕاستیدا، وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێتە هەموو ئەو دیاردەیەی بە ڕەخنەی ئەدەبی، نێوبانگی دەرکردووە.

▫️ئەم نووسینە هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی تێکنیکی گێڕانەوە و ئاراستەکردنی چەند سەرنجێک لەسەر ناوەڕۆک یان تێمای ڕۆمانی گێژاو.

▫️لەو کاتەوە کە گێڕانەوە پێی نایە سەدەی نۆزدەهەمەوە و ڕێئالیزم بوو بە شێوازی باوی گێڕانەوە، ڕەنگدانەوەی وردەکارییەکان بوو بە دیاردەیەکی زەقی گێڕانەوەکان. ئەمە لە #دیکێنزی ئینگلیسی، #فلەوبەری فەڕەنسی، #تۆلستۆی ڕووسی، تواینی ئەمریکی و هتد بەڕوونی خۆی دەردەخات کە نووسەر/وەگێڕ چەندە پابەندی گێڕانەوەی ڕێئالیستییانەی وردەکارییەکانی ژیانی کەسایەتی و کۆمەڵگەکانی نێو گێڕانەوەکەیەتی. ئەم شێوازە لە گێڕانەوە هیچ کات نەبووە هۆی ئەوەی تەکنیکی داڕشتنی پێکهاتەی (structure) گێڕانەوەیی ڕۆمانەکان پلە و پایەی بەرزی خۆی لە تەلاری هونەری و ئەدەبیدا لەدەست بدات.

▫️ڕۆمانی #گێژاو وەک گێڕانەوەیەکی ڕێئالیستیی پشت بە ئافراندنی تەکنیکێکی گێڕانەوە دەبەستێت کە هەر لە سەرتاوە دڵی خوێنەر خۆش دەکات کە لەگەڵ گێڕانەوەیەکی هێڵییانە و ڕاستەوخۆی یەکتوێیی ڕووبەڕوو نییە. ئەوە ڕاستە کە ئێمە دواجار خوێنەری بەسەرهاتی کاراکتەری سەرەکیی (protagonist) ڕۆمانەکە، واتە بێزارین، بەڵام بۆ کاراکردنی گێڕانەوەکە نووسەر پەنای بۆ دەکارهێنانی تەکنیکێک بردووە کە بەسەرهاتەکەی بێزار دەباتە نێو کاناڵ و فیلتەری نووسەرێک کە تیفتیفەی گێڕانەوە خاوەکەی بێزار بدات و بیگەیەنێتە بەر چاوی ئێمەی خوێنەر. بەم جۆرە ئێمە نووسەرێکمان هەیە کە ناوەکەی، فەڕۆخی نێعمەتپوور، لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسراوە. لە دونیای خودی گێڕانەوەکەشدا کەسێکمان هەیە ناوی بێزارە و بەسەرهاتی خۆی بۆ نووسەرێکی خەیاڵی، دەگێڕێتەوە و ئەویش چیرۆکەکە دەنووسێتەوە و ئاراستەی ئێمەی دەکات. ئەم نووسەرە بێناوە و بێزار لە ڕاستیدا ئافرێندراوی نووسەری کتێبەکە، فەڕۆخ نێعمەتپوورن. کاتی خۆی #ڕۆلان_بارت لە لێکدانەوەی سارازینی بالزاکدا پێوەندیی نووسەر و وەگێڕ و دەنگی کاراکتەرەکانی ڕۆمانەکە تاوتوێ دەکات و بۆ بەرسیڤی پرسی ''نووسەر کێیە؟'' دێتە سەر ئەو باوەڕە کە ئاڵۆزیی بواری ئەوەی کێ لە پشت قسە و دەربڕینەکانە، دەمانهێنێتە سەر ئەو باوەڕە کە نووسەر مردووە و ئەوە دواجار خوێنەرە کە بە خوێندنەوەی دەق مانا دەئافرێنێت.  گێژاو نموونەیەکی سەرکەوتووە بۆ سڕینەوەی ئامادەیی ڕاستەوخۆی نووسەر، فەڕۆخ نێعمەتپوور، لە ڕەوتی گێڕانەوەکەدا.

▫️گێژاو بە ڕەخساندنی دەرفەتی ئاخافتن بۆ بێزاری پەراوێزخراو دەروازەی چوونە نێو دونیایەکی ئاڵۆز بۆ خوێنەر دەکاتەوە و لە زمانی ئەوەوە شارێکی بچووکی سنووری دێنێتە گۆ. گێژاو بە کوژرانی پرشنگ و دایکی، بە مەرگی سەیدی ئاسنگەر و هاوژینەکەی، بە بڕینەوەی قاچێکی بێزاد، بە هاواری ماجوومفرۆشیی عەبە و بێزار، بە خانووە گەورە و ئوتۆمبێلە کەشخەکەی بەکری زێڕنگەر، بە جوامێرییەکەی حاجی وەستای ئاسنەگەر، بە چەقۆکانی دەستی فەقێ ئەحمەد و بێزار و بە جەستەی شەڵاڵی خوێنی پرشنگ و دایکی، بە کۆڵانە تۆزاوی و قاوەخانە بچووکەکانی بانە، ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی شارێکمان لە حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا بۆ وێنا دەکات و بەشێک لە نیشتمانی کوردانمان پێ دەناسێنێت. گێژاو هەنگاوێکی بەکەڵکە بۆ بە مێژووییکردنی جۆغرافیایەک کە سەردەمانێکە دەنگی دانیشتوانەکەی کپ کراوە. گێژاو هەنگاوێکە لە ڕاستەڕێی پێداویستیی دۆزینەوەی شێوازی گێڕانەوەیەکی هارمۆنیک و فرەڕەنگ و فرەدەنگ.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1024/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

>>Click here to continue<<

Kurdish Book House

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)