💫 چوار بڵاوکراوەی نوێی خانی
📚 چاپەمەنیی خانی لە بەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێدا چوار کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە
📘 ئارابخوێن، ڕۆمان، #مەحموود_نەجمەدین، ۳۳۰ لاپەڕە.
▫️مەحموود نەجمەدین یەکێک لە قەڵەمە جیددی و نوێخوازەکانی باشووری کوردستانە کە تا ئێستا چەندین ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە.
ڕۆمانی ئارابخوێن، بەسەرهاتی نەوت و خوێن و دووکەڵ و نەهامەتییەکانی شاری کەرکووکە. بۆ گێڕانەوەی زام و برین و بەسەرهاتەکانی کەرکووک کێ لە مەحموود نەجمەدین باشتر کە خۆی مناڵی کەرکووک بووە.
کەرکووک لەو ڕۆمانەدا لە زمان و ڕوانگەی عاشقێكی تێكشكاوەوە دەگێڕدرێتەوە. ئاسۆ کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە لە بالكۆنی ماڵەكەیەوە چیرۆكی خۆشەویستیی خۆی و جیلان و شارێكی وێران دەگێڕێتەوە.
📙 مان و نەمان، ڕۆمان، #کامران_حامیدی، ۴۵۰ لاپەڕە.
▫️کامران حامیدی یەکێکە لە قەڵەمە بە ئەزموون و بە بەرهەمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە تا ئێستا چوار ڕۆمان و سێ کۆمەڵەچیرۆکی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
مان و نەمان، ڕۆمانێکی مێژووییە بە زمانێکی پاراو و ڕەوان و بە بڕشت.
▫️ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی محەمەدعەلی شا و دواتر ئەحمەدشای قاجار. لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا ڕووسەکان کوردستان، داگیر دەکەن. لە ماوەی ئەو پەلامار و داگیرکارییەدا، بە تایبەت ساڵی 1916 لە مەهاباد خەڵکێکی زۆر دەکوژرێن، کە بە کوشتاری ڕووس بەنێوبانگە. مان و نەمان باس و بەسەرهاتی ئەو ڕۆژە ڕەش و نەهامەتییانەیە.
📗 گیا لە عەرز شین دەبێ، کۆمەڵەچیرۆک، #جەلیل_ڕەحیمی، ۲۵۲ لاپەڕە.
▫️جەلیل ڕەحیمی یەکێکە لە دەنگە نوێیەکانی چیرۆکی کوردی کە تا ئێستا سێ کۆمەڵەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە.
▫️ئەو کۆمەڵەچیرۆکە نۆ چیرۆکی لەخۆ گرتووە.
زمانێکی داستانی، گێڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش و خۆش، ڕوانگەیەکی تەنزاوی، کەڵک وەرگرتن لە سووژە نزیک و ئاساییەکان، تایبەتمەندیی ئەو کۆمەڵەچیرۆکەن. ئەو تایبەتمەندییانە وایان کردووە چیرۆکەکانی کاک جەلیل ڕەحیمی خوێنەرگر بن.
📕 حاجی ڕەحماناغا موهتەدی کەسایەتییەکی جیاواز، #ناسر_عەلییار، ۱۲۰ لاپەڕە.
▫️#ناسر_عەلییار، مێژووزان و توێژەری ئایینییە و تا ئێستا چەندین کتێب و نامیلکەی بە زمانی فارسی و کوردی لە بواری مێژوو و دین و بە تایبەت کەسایەتییەکانی ناوچەی موکریان چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
▫️حاجی #ڕەحماناغا_موهتەدی لە چەند بواری سیاسی کۆمەڵایەتی، دینی و ئەدەبییەوە، لە مێژووی موکریان و کوردستاندا کەسایەتییەکی شوێندانەری بووە. لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵەی (ژ.ک) بەشدار بووە و دواتر بۆتە وەزیری کۆمار. لە باری دینییەوە شارەزا بووە و بۆتەی مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی تاران. لەباری ئەدەبییەوە لەسەر ڕەوتی زمان و ئەدەبی کوردی، تەنانەت بزاوی شێعری نوێ کارتێکەری هەبووە. بێگومان خوێندنەوەی ژیان و بەسەرهاتی وەها کەسێک، پێویستە و پڕە لە زانیاری و بابەتی گرینگ.
🔻هەروەها چاپەمەنیی #خانی بەو زووانە ئەو کتێبانەی خوارەوە دیسان چاپ دەکاتەوە:
▫️#گابۆڕ، چاپی شەشەم
▫️#پێکەنینی_گەدا، چاپی دووهەم
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1010/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
>>Click here to continue<<