🔴بانگەوازی گشتی
🔹ئاگاداری بۆ خەڵکی بەشەرفی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
وەک هەمووان ئاگادارین دوێنێ هەواڵی دڵخۆشکەری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەرۆککۆماری ڕژیمی داگیرکەری ئێرانیمان پێ گەیشت و ئەمڕۆ هەواڵی کوژرانی جەللاد برایم ڕەئیسی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی تێروریستی باڵای ڕژیم بڵاو بووەوە.
بۆیە ئێمە چالاکانی مەدەنی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەین لە هەموو شارەکاندا ئەمشەو کاتژمێر ١٠ی شەو لە ماڵەکانی خۆیان بێنە دەرەوە و لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی شارەکاندا کۆ ببنەوە و بە لێدانی بۆقی ماشینەکانیان و هەڵپەڕکێ و گرتنی گۆرانی بەزمی، خۆشی و خۆشحاڵی خۆیان درەبڕن و بەو شێوەیە جارێکی دیکە بیسەلمێنن کە خەم پەژارەی داگیرکەر، بەزم و خۆشحاڵی خەڵکی کوردستانە.
🔷چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#داگیرکەر_بۆ_دەرەوە
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔹Telegram 🔹 Instagram
🔹 کاناڵی ناسیۆنالیزمی کوردی
🔹 ئینستاگرامی ناسیۆنالیزمی کوردی
>>Click here to continue<<