📌هەواڵ
کوردیی ناوەندی:
رێوڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەری هەورامی» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٧/١٢/١٤٠٢ ڕێوڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەرخی هەورامی» لە هۆڵی خەییامی کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن ئەنجومەنی خوێندکاری - زانستیی زانکۆی کوردستان و بە بەشداریی دوو بەڕێز، کوورش ئەمینی و فەرشید ڕۆستەمی لە دوو پەنلدا بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا دوای وتەکانی بەڕێزان د. یەدوڵا پەشابادی، سەرۆکبەشی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان و عێرفان کەرەمی دەبیری ئەنجۆمەنی زانستی - خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، لە سەرەتادا بەڕێز کوورش ئەمینی باسێکی ورد و توێژینەوەییی لەسەر مێژووی دەق و پەخشان، چیرۆک، کورتەچیرۆک و ڕۆمان و دواتر ڕۆڵی چاڵاکوانانی هەورامی و ئەنجۆمەنان لە بواری گەشەپێدان بە بەرهەمهێنانی پەخشانی زۆرتر بەم چەشنە زمانییەی کوردی پێشکەشی بەشداربووان کرد و هەروەها ناو و ناوی نووسەری بەرهەمەکان بەپێی دیرووکەوە خستە سەر باس. دواتر بەڕێز فەرشید ڕۆستەمی باسەکانی خۆیی لەسەر ڕەوتی شیعری هاوچەرخی هەورامی بە شێوازێکی ڕەخنەگرانە و بابەتی وەرگێڕان لەم بوارەدا پێشکەشی بەشداربووان کرد. ئەم دانیشتە لە لایەن مامۆستایانی و خوێندکارانی زانکۆ و بەڕێزانێک لە دەرەوەی زانکۆ پێشوازیی لێ کرا.
هەورامی:
کۆڕوو "لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی" زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە
ڕۆو ۷/١٢/۱٤۰۲ی، کۆڕێوە بە نامێو " لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبی هامچەرخی هەورامی" هۆڵوو خەییاموو کۆلێژوو زوان و ئەدەبوو زانکۆ کورسانینە لوا ڕاوە. ئەنجومەنی زانستی_وانیاری بەشوو زوان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆ کورسانی ڕاوەبەروو ئی کۆڕێ بی کە بە بەشداریو بەڕێزا کورش ئەمینی و فەرشید ڕۆستەمی، دوێ پەنێلێنە بریا ڕاوە. چی ئەرەنیشتەنە، دماو قسەکاو بەڕێز دوکتور یەدوڵا پەشاپادی، سەرۆکوو بەشوو زوان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆ کورسانی و عیرفان کەرەمی، دەبیروو ئەنجومەنی زانستی_وانیاری زوان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆ کوردستانی، وەڵێنە بەڕێز کورش ئەمینی، بە باسێوە ورد و زانستی، ئەوەوانایش سەروو ڕەوتوو نەسری هەورامی، کوڵەداستان و ڕۆمانێ دلێ ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامینە کەرد و هەرپاسە ڕۆڵوو ئەنجومەنە فەرهەنگی ئەدەبیەکا و چالاکاو زوانی هەورامیش پەی گەشەو نەسری هەورامی هورسەنگنا. دماتەر بەڕێز فەرشید ڕۆستەمی بە شێوێوە ورد و زانستی، ڕەوتوو شێعرێ هامچەرخێ هەورامیێش لەیەکداوە و هەرپاسە خاڵە تایبەتەکا و جیاکەرەوەکاو شێعرێ هەورامیێش پێشکەشوو بەشدارا کەردێ. ئی بەڕێزێ هەرپاسە نموونە دەقی شێعری و نەسری و بەشێوە جە نویسەرەکاو ئارۆو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامیشا ژناسنێ بە گۆشگیرا و وینەرا. ئی ئەرەنیشتەیە لایەنوو مامۆسایا و وانیاراو زانکۆ کورسانیوە پێشوازیش چەنە کریا.
فایلی دەنگی پەنێلەو "لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبی هامچەرخی هەورامی"👇👇
@hoboot97
>>Click here to continue<<