هەشت خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەوانی قەدر
١ - خوای گەورە فەزڵی مانگی ڕەمەزانى داوە بەسەر تەواوی مانگەكانی تردا و شەوانی كۆتاییش بەسەر شەوەكانی تردا و شەوی قەدریش بەسەر ئەم دە شەوەدا
٢ - بۆیە پێی دەوترێت قەدر لەبەر ڕێز و شكۆ و پلەبەرزی لای خوای میهرەبان و دابەزینی قورئان و فریشتەكان و خێرو بەرەكەت و ڕەحمەت و لێخۆشبوون لەو شەوەدا
٣ - پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتاییدا خۆى یەکلا دەکردەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستى و هەوڵێكی زۆری دەدا و جیاواز لە شەوەكانی تر و خێزانەكانیشی بە خەبەری دەهێنا
٤ - عیبادەت کردن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان پاداشتەکەی لە هەزار مانگ خێرترە
٥ - ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت بەنیەتی خواپەرستی سوننەتێكی گەورەیە و خۆتی لێ بێبەش مەكە ئەگەر چی تەنها شەوێکیش بوو
٦ - زیندووکردنەوەى شەوانى قەدر تاوانەکانى پێشووت دەسڕێتەوە و پێغەمبەرى خواش ﷺ مژدەمان دەداتێ و دەفەرموێ :
{ مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ } واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕىێی پاداشتی خوا بێ خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
٧ - خوای گەورە شەوی قەدری شاردۆتەوە لەم ئوممەتە ، بۆ ئەوەی موسڵمانان خۆیان ماندوو بكەن بە خواپەرستیەوە هەر دەشەوەکە زیندوو بکەنەوە ، هەڵەیە کە تەنها شەوی بیست و حەوت دابنیشی و وازبهێنی لە شەوەکانى تر لەكاتێكدا پێغەمبەرى خواش ﷺ هەر دە شەوەكەى زیندوو کردۆتەوە.
٨ - سوننەتە لە شەوی قەدردا ئەم دوعایە زۆر بكرێت :
{ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ، تُحِبُّ الْعَفْوَ، فَاعْفُ عَنِّي }
>>Click here to continue<<