من تۆم بەجێی تەواوی ئەوانەی خۆشیان ئەویستین و ڕۆیشتن و ئەوانەی خۆشمان ئەویستن و ڕۆیشتن خۆش ئەوێت ، ئەزانم تێپەڕبوونی کاتی ئەوێ تا ئەوەت بۆ بسەلمێنم بەڵام من کەلەڕەقیەکەمم بۆیە خۆش ئەوێت چونکە لە کاتێکی ئاوادا لەگەڵم ئەبێت و هانم ئەدات ، ئەزانم چ بارو و دۆخێکە تێمان پەڕاندووە و چیمان گوزەشت کردووە ، حەقی ئەوەتە هێشتا ترسنۆکە شێتەکەم بیت و هێشتا ئەوەبیت کە داوای فلیمی ترسناک بکەیت و غیرەتی سەیرکردنیان نەت گرێت ، بە تەواوی حەق بەتۆیە بەڵام من هەر سوورم لەسەر ئەوەی کە تێدەپەڕێت ئەو حاڵە و ئەو خەمانە ، من لەگەڵتم بە تەواوی بوونمەوە و لەگەڵیشت ئەمێنمەوە ئەمە وەک پێم وتی وەعدی ئەو پیاوانەیە کە بە شکاندنیان هەست بە کەم بوونەوەی پیاوەتیان دەکەن و دەمێنمەوە هاوڕێیە کۆنە شێتەکەی من ، خۆشم دەوێی
Babe ♥️’
….
>>Click here to continue<<