ڕۆژی جیهانی کتێب ، حەقی نووسین و نووسەر
لە ساڵی 1995 یونسکۆ 23ی ئاوریلی وەک ڕۆژێکی تایبەت بە کتێب ، حەقی نووسین و نووسەر پەسەند کردووە.
کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.
ــــــــــ 📖📖🏳ــــــــــ
🏳 ناوەندی خانی
📞 08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/honar.o.andisha
◽️Telegram:
| @honar_andishabook
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
>>Click here to continue<<