چیرۆکی ئەم دەنگە نۆستالژیایەی مامۆستا ڕەبیعی، دەگەڕێتەوە بۆ سەفەرێکی ساڵی1959ـی مامۆستا عەلی مەردان بۆ ڕادیۆ کوردیی تاران و ڕۆیشتنی مامۆستا موحەممەدی ڕەبیعی بۆ تاران و دیدار لەگەڵ مامۆستا #عەلی_مەردان و هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان و لەسەر داواکاری مامۆستا ڕەبیعی بۆ ڕێنوێنی کردنی لەلایەن مامۆستا عەلی مەردانەوە کە مامۆستای بێوێنەی مەقاماتی کوردی بووە. مامۆستا ڕەبیعی لەسەر #مەقامی_ئەڵڵاوەیسی کە یەکێکە لە ڕەسەنترین مەقامە کوردییەکان، ئەم شاکارە شیعرییەی مامۆستا #خانای_قوبادی، کە بەشێکە لە شیعری بەناوبانگی تەرجیعبەندی حەوت بەندی، لە ماوەی دوو حەفتەدا لە ماڵی مامۆستا حیسام ئەمین، ڕادیۆ کوردی تاران و ماڵی مامۆستا #حەسەن_زیرەک کە دۆستایەتی زۆر گەرمی لەگەڵیان هەبووە تۆمار دەکات و لەو کاتەوە دەبێتە بەشێکی گرنگی سەڵای ڕەمەزانی کوردەواری و بە سەڵای مامۆستا مەلا موحەممەدی ڕەبیعی دەیناسن.
>>Click here to continue<<