لەدرێژەی کۆنگرەدا ڕاپۆڕتی هاوسەرۆیاتی پارتی خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە و لە ئەنجامدا بە هەندێ تێڕوانینەوە لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە لە چوارچیوەی بەڵگەکانی کۆنگرەدا پەسەند کرا. لە کۆنگرەماندا بە سرنجدانە ئەو بابەتانەی هێنرانە بەرباس و ئەو ئەنجامانەی لە ڕاپۆڕتەکاندا ئاماژەیان پێکرابوو و لە لە پێناو بەرەو پێش بردنی تێکۆشان و لە چوارچێوەی پێشنیارەکانی بەر لە کۆنگرە و هاوکاتی کۆنگرە کرابوون، چەند پێشنیار-بڕیار لە هەموو بەشەکانی خەبات هەڵسەنگێندران و پەسەند کران و بوون بە بڕیاری کۆنگرە و خسترانە ناو بەرنامەی تێکۆشانی سەردەمی داهاتوومان.
بە پێی کۆتایی هاتنی کاتی هاوسەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی حیزب، نوێنەرانی بەشدار لە کۆنگرەدا لە میانەی هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆدا و ڕووندا هەڤاڵ پەیمان ڤیان و هەڤاڵ ئەمیر کەریمی وەک هەوسەرۆکانی نوێی حیزب هەڵبژێردران و سپاسی ڕەنج و تێکۆشانی هاوسەرۆکانی پێشوو کرا. هەروەها لە هەڵبژاردنێکی جیاوازتردا ئەندامانی مەجلیسی پەژاک هەڵبژێردران و هەروەها ئەندامانی جێگرەوە و لەبڕی ئەندامانی مەجلیس هەڵبژێردران. کۆنگرە لە کەش و هەوایەکی شایەنی خەتی شەهیدان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
لەسەر وردەکارییەکان و ناوەرۆکی بەڕێوەچوونی کۆنگرە لە پێشەڕۆژدا ، زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕادەگەیێنین.
بژی خەباتی ئازادیخوازانە و دێموکراتیک لە پێناو کوردستانی ئازاد و ئێرانی دێموکراتیک و کۆنفێدراڵ
ژن، ژیان، ئازادی
٠٢/٠٥/٢٠٢٤
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
#بژی_شەڕی_گەلی_شۆڕشگێڕی
#بژی_بەرخۆدانی_گەل
#ژن_ژیان_ئازادی
#افق_گریلا
#در_تلگرام_با_ما_همراە_شوید
⬇️⬇️⬇️
🆔 @gerila2014
>>Click here to continue<<