TG Telegram Group & Channel
افق گریلا | United States America (US)
Create: Update:

لەسەر ئەو بنەمایە کۆنگرە سوور بوو لە بەشدارییەکی چالاک لە کەمپینی “ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد” و وەک بەرنامەیەکی سەرەکی پێشەڕۆژ پەسەند کرد.

هەروەها هەڵوێستی سیاسی پارتیمان لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەوڵدان بۆ وێناکردنی ڕووی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە هەڵسەنگێندرا و کەم و کووڕییەکانی ئەو سەردەمە بە ڕوونی و دیاریکراوی باسیان لێکرا. سەرجەم ئەو ڕەخنانەی گەل، بیرمەندان، ڕووناکبیران، هۆگران، لایەنگران و دۆستانمان باسیان کردبوو قسەیان لەسەر کرا و بوونە ناوەرۆکی وتووێژەکانمان. هەوڵدرا سەردەمی نوێ و شەڕی هێزە هەرێمی و جیهانیەکان وەک خۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ و هەروەها جێگە و پێگەی گەلی کورد وەک فاکتەرێکی کاریگەر لەو دۆخەدا بە وردی باسی لێوە کرا و هەڵوێستی دروستی سیاسیش دیاری کرا. سیاسەتەکانی ڕژێم لە دژی خەباتی نەتەوەی کورد و سەرجەم نەتەوەکان و هەروەها مەترسییەکانی سەر بزووتنەوەکەمانیش بەشێکی گرینگ لەو بابەتە سیاسیانە بوون کە لە کۆنگرەی حەوتەمی حیزبەکەمانی هاتنە بەرباس.

حەوتەمین کۆنگرەی ئێمە دوابەدوای سەرهەڵدان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوەچوو. بنەڕەتیترین باسەکانی کۆنگرە، لە سەر شۆڕشی نوێی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران و تاووتووی کردنی خەباتی پارتیمان و هەڤاڵانمان لەو سەردەمی ئەو شۆڕشەدا بوو. لەو پێناوەدا بە ڕوانگەیەکی کراوە و دوور لە دەمارگرژی هزری، کارنامە و کەم وکووڕیە سیاسی و کردەیەکانی خۆمان هەڵسەنگاند. خاڵە بەهێزەکان هێنرایە زمان و کەمکاریەکان بە ڕاشکاوی هێنرایە زمان و ڕەخنە کران. لەناو بابەتەکانی کۆنگرەدا باس لە دەستکەوتەکانی گەل لە سەردەمی شۆڕشی نوێدا کرا و بەبەشداری ئەو هەڤاڵانەی لە مەیدانی تێکۆشانی ڕێکخستنی و کرداری خەباتەوە لە کۆنگرەدا بەشداریان کردبوو بە شێوەیەکی واقعیتر لەسەر ڕێبازی کردار، ڕێکخستنی گەل و کەموکووڕیە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخستنی و خەبات لە کاتی سەرهەڵدانەکاندا تاووتوێ کرا. دژەکرداری ڕژێم لەو سەردەمە لێکدرایەوە بەجەختکردنەوە لەسەر بڕیاری گەلمان لە پێناو ژیانێکی ئازاد لە سەر بنەمای ئازادی ژنان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلان، بۆ شێوازەکانی خەبات گەلێک پێشنیار کران. لەسەر بنەمای ئە حەقیقەتە کە ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی هەبوون و پاڕادایمی خەباتمانە، ڕێوەبەری و ئەندامانی پارتیمان لەسەرچۆنیەتی کاروخەباتیان لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا ڕەخنەدایینێکی بنەڕەتیان دا. کۆنگرە بە کۆدەنگی دانی بەو ڕاستیەدانا کە سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ، وەدیهاتنی سەرجەم داخوازی و داواکارییە دێموکڕاتیکەکانی کۆمەڵگەکانی ئێرانە و لەو پێناوەشدا پەژاک بە بەرفراوان کردنەوەی هاوکاری لەگەڵ سەرجەم هێزە ئازادیخوازەکانی گەلانی ئێران، بەتایبەت ژنان و گەنجان، بۆ وەدیهێنانی ئەو سەرکەوتنە سەرجەم هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بخاتە گەر.

کۆنگرەی حەوتەم مان بە بەشدارییەکی بەرچاوی هەڤاڵانی ژن بەڕێوەچوو. کۆنگرەی حەوتەم، بە پێی پاڕادایمی هزری-فەلسەفی حیزبمان، ئازادی ژنان وەک ژێرخانی خەبات و تێکۆشان هەڵسەنگاند و جەختی کردەوە کە ئازادی ژنان، مەرجی ئازادی کۆمەڵگەیە و پێویستی سەرەکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دێموکڕاتیک، تێکۆشان بەرامبەر چەمک و دەرکەوتەکانی پیاوسالاری و دەسەڵاتە.

پرسی لاوان یەکێکی دیکە لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنگرەی حەوتەم بوو. بەشداری چالاکانەی لاوان لە کۆنگرەدا ڕوویەکی گەنجانەی دا بە کۆنگرە. بە تاووتوێکردنی پرسەکانی لاوان و نەوەی نوێی کۆمەڵگە و تواناکانیان، ڕێزگرتن لە ماتەوزەی گەنجان وپاراستن و یەکخستنی ئەو ماتەوزەیە لەگەڵ ڕەوتی خەبات و تێکۆشان وەک ئەرکی حیزبی بەناو و جەخت کرایەوە. گەنجان پێشانیان دا دەستبەرداری ئامانجەکانی ژیانی ئازاد نابن و ئەوەش هۆکارێکی بەهێزە بۆ خەبات بە ڕووحێکی گەنجانە. لەو ئاراستەیەدا کۆنگرە هەندێ بڕیاری پەسەند کرد.

کۆنگرەی حەوتەمی بە هێنانە بەرباسی بارودۆخی قەیراناوی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و سیاسەتە ڕووخێنەرەکانی ڕژێمی ئێران، جەختی کردەوە کە کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتانە لەسەر هەبوونی کۆمەڵگەکانی ناوخۆی ئێڕان کێشەیەکی جدییە. کۆنگرەکەمان پێداگربوو لە هاوکاری هەمەلایەنە لەگەڵ سەرجەم بزوتنەوە و خەباتکارانی ژینگەپارێز بەمەبستی بەرفراوان کردنەوەی خەباتی ئیکۆلۆژیکی بەرامبەر سیاسەتەکانی دژایەتی ژینگە و هەروەها لەسەر فراوان کردنەوەی کولتوری ئیکۆلۆژیکی و هاندانی ژیانی تاک و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ژینگەپارێزی جەختی کردەوە. بۆ ئەو مەبەستەش جەختی کردەوە پێویستی بە چاوەڕوانی سەرکەوتنی قوجبنەکانی دیکەی تێکۆشان نییە و پێویستە وەک ئەرکێکی سەرەکی ژیان و خەباتی حیزب و ئەندامانی پێکبێت.

>>Click here to continue<<

افق گریلا

Share with your best friend
VIEW MORE

United States America Popular Telegram Group (US)